هه‌نارده کردنی گازی تورکمه‌نستان به هۆی داسه‌پاندنی گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئورووپاوه بۆ ئێران راگیرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، دوای راگه‌یاندنی گه‌مارۆ نوێیه‌کانی
ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌هه‌مبه‌ر بانکی ناوه‌ندی و نه‌وتی رێژیمی ئێران، ئێستا لێپرسراوانی له هه‌وڵی بچـڕانی گازی تورکمه‌نستان بۆ ئێرانن.
کۆمیته‌ی بانکداریی سنای ئه‌مریکا رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی داهاتووکۆ ده‌بێته‌وه که تێیدا به‌کار هێنانی گه‌مارۆ نوێیه‌کان له دژی رێژیمی ئێران تاوتوێ ده‌کات.
"تیم جانسۆن"، سێناتۆری دێموکراته‌کان و "شلبی"، سێناتۆری کۆماریخوازه‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه، لانی‌زۆری هه‌وڵ و توانای سیاسی و ئابووری خۆیان له دژی رێژیمی ئێران به کار دێنن.
به‌کار هێنانی گوشاری زێده‌تر ده‌توانێ راگرتنی هه‌نارده کردنی گازی توکمه‌نستان بۆ ئێران بکاته ئامانج و له ئه‌گه‌ری راگرتنی، ئێران به ناچار هه‌نارده کردنی گاز بۆ وڵاتی تورکیه راده‌گرێت.
رێژیمی ئێران 10% گازی خۆی له رێگه‌ی تورکمه‌نستانه‌وه دابین ده‌کات.
ک/مــــــــــیدیا


