به‌بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندان ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوڕه‌سمێک له شاری سۆرانی به به‌شداریی سه‌دان که‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 8ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، به به‌شداریی به‌ڕێز "کاوه به‌هرامی" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و "سدیق ده‌رویشی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و کوردانی هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ سۆران، له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان، به پێشکه‌شکاریی به‌ڕێزان خاتوو "به‌فرین یووسفی" و "سه‌لام گرده‌سووری" ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن به‌ڕێز "کاوه به‌هرامی"یه‌وه پیشکه‌ش کرا. به‌ڕێزیان له په‌یامه‌که‌یاندا تیشکیان خستبووه سه‌ر کۆماری کوردستان و ره‌وشی ئه‌و کاتی ئێران و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆماره و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچه چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.
پاش خوێندنی سروودێک له ژێر ناوی "سپێده" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه، په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له سۆران له‌لایه‌ن "رامین عه‌مه‌ر زاده"وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌خشانێک که له‌لایه‌ن "ئه‌یووب مورادی"ه‌وه ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش به به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که کرا.
په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تییه‌کان ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سۆران، له‌لایه‌ن "فه‌رهاد عه‌زیزی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی سۆرانه‌وه رێز له به‌ڕێز "جوبره‌ییل دوستکی"، پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان گیرا كه خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز "کاوه به‌هرامی" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش به ناوبراو كرا.
پاش خوێندنی گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "غوڵام فاتحی"، په‌خشانێک له‌لایه‌ن "محه‌ممه‌د یووسفی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر شیعرێک له‌لایه‌ن "کاردۆخ ئاشنا"وه پێشکه‌ش کرا.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون که بریتین له:
ــ لقی 10ی پارتی دێموکراتی کوردستان له سۆران
ــ نوێنه‌رانی دوو ناوچه‌ی پارتی له سۆران
ــ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌ڵبه‌ندی 6ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له سۆران
ــ نوێنه‌رایه‌تیی دوو کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له سۆران
ــ بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی گه‌لی کوردستان
ــ فرمانده‌ریی گشتیی لیوای رۆژهه‌ڵات
ــ فرمانده‌ریی سوپای باڵه‌کایه‌تی
ــ فرمانده‌ریی سوپای هه‌ڵگورد
ــ سه‌نته‌ری مه‌ستووره خانم
ــ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستان
ــ یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
ــ ئاسایشی گشتی
ــ ئاسایشی ناوشاری سۆران
ــ ئاسایشی ده‌وروبه‌ری سۆران
ــ نوێنه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ
ــ ده‌زگای پاراستنی هه‌رێمی کوردستان سۆران
ــ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی سیاسی و رووناک‌بیر و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد
رێوڕه‌سمه‌که به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربوان کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی مەراسیمەکە تکایە ئێرە کلیک بکە.


