هێزی "شه‌به‌ح" و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان رێژیمی سووریه له شاری لازیقیه، له شه‌ودا هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی "دوکتور موعین تایه‌ع" و به ژن و منداڵییه‌وه سوتاندوویانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ئا‌ڤێستا کورد"، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان و هێزێکی ناسراو به هێزی "شه‌به‌ح"ی رێژیمی سووریه، له شه‌ودا هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی "دوکتور موعین تایه‌ع" له شاری لازیقیه و ئاگریان له ماله‌که‌یان به‌ر داوه و له ئاکامدا 3 منداڵی ناوبراو به ناوه‌کانی "حه‌مزه" ته‌مه‌ن 10 ساڵ، "عێزه‌دین" ته‌مه‌ن 9 ساڵ و "عیسا" ته‌مه‌ن 3 ساڵ و هه‌روه‌ها دایکی ئه‌و منداڵانه‌ش سووتاوه.
دوکتور موعین تایه‌ع، ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراوه، و هه‌تا ئێستا ش له گرتنگه دایه.
ک/مــــــــــیدیا


