هه‌یئه‌تێکی کۆمیه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ڤێسترۆس، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵییان پێکهێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 6ی رێبەندانی 1390 هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ڤێسرتۆس بە سەرپەرستیی بەڕێز "محەممەد ئەمین کەریمیان"، بەرپرسی کۆمیتە و هەروەها "فەخرەدین فەسیحی" بەرپرسی یەکیه‌تیی کوردانی ئەو شارە و شاندێکی لیژنەی ڤێسترۆسی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی خاتوو "رۆشنا مەگروون"، بەرپرسی لیژنەی پارتی لە ڤێسترۆس، لە نووسینگەی یەکیه‌تیی کوردانی شاری ڤێسترۆس، کۆبوونەوە.
خاڵی سەرەکیی ئەو کۆبوونەوە تایبەت بوو بە کونفراسی کۆمەڵەی کوردی لە ڤێسترۆس و یەکیه‌تی و یەکـڕیزی و هەروەها گرنگی بەشدار بوونی لایه‌نە جۆراوجۆرەکانی کوردی دانیشتووی ڤێسترۆس لەو کۆنفراسەدا.
له‌و کۆبوونەوه‌دا باس لە پێوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و لەسەر بەردەوام بوون له چاو پێکەوتنی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن جەخت کرایه‌وه.
ک/مــــــــــیدیا


