کۆمیته‌ی کاروباری بانکیی سێنای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی داسه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی ئابووری بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران بـڕیار ده‌دات و ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه
له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخوازی ئه‌مریکاوه پاڵپشتیی لێده‌کرێت.
به‌پێێ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ته‌حریمانه حه‌وتووی داهاتوو بڵاو ده‌کرێته‌وه و کۆمیته‌ی کاروباری بانکیی سێنای ئه‌مریکا له رێکه‌وتی 13ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی سه‌باره‌ت به دیاریکردنی جه‌ریمه‌ی ماڵی له شیرکه‌ته‌کانی "گواستنه‌وه‌ی نه‌وت" و "شیرکه‌تی میللیی نه‌وت" بـڕیار ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه، ئه‌و ته‌حریمانه شیرکه‌ت و دامه‌زراوه بیانییه‌کان، له ئه‌گه‌ری کـڕینی نه‌وتی شێرکه‌ته‌کانی سه‌ربه سپای پاسدارانیش له خۆ ده‌گرێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئامانجی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه دابه‌زاندنی ئاستی داهاته نه‌وتییه‌کانی رێژیمی ئێران و بێ‌هیوا کردنی ئه‌و رێژیمه له به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی پێناسه کراوه.
ئه‌مریکا هه‌تا ئێستا به مه‌به‌ستی به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی تاران، ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته ئامانجی ته‌حریم‌گه‌لێکی سیاسیی و ئابووری.
جانسۆن، سێناتۆری حیزبی دێموکرات و شلبی، یه‌کێک له لێپرسراوانی پایه‌به‌رزی حیزبی کۆماریخوازه‌کان، له به‌یاننامه‌ی رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌دا رایانگه‌یاندووه، "ئێمه ده‌بێ تێکڕای رێکاره دیپلۆماتیک، سیاسی و ئابوورییه‌کان له‌مه‌ڕ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران ره‌چاو بکه‌ین".
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌مه‌به‌ستی گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، وه‌ک هوشدارییه‌ک بۆ ئه‌و رێژیمه‌یه و ده‌بێ "بزانێت که له ئه‌گه‌ری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی چ ئاکامێکی بۆ به دواوه ده‌بێت".
ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تارانیان کردۆته ئامانجی ته‌حریم‌گه‌لێکی یه‌ک لایه‌نه و رۆژئاوا له‌و بـڕوایه دایه چالاکییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران نیزامییه.
ک/مـــــــــیدیا


