ده‌وڵه‌تی سریلانکا پاش سه‌پاندنی ته‌حریمه نه‌وتییه‌کان له‌دژی رێژیمی ئێران، له دوی سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نه‌وتی هاورده‌ی ئه‌و رێژیمه‌دا ده‌گه‌ڕیت
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "رۆیتێرز"، وه‌زیری نه‌وتی عومان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی سریلانکا، سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی فرۆشتنی نه‌وت به‌و وڵاته دانووسانیان کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "رادیۆ فه‌ردا"، سریلانکا تێكڕای نه‌وتی پێویستی خۆی كه له رۆژدا ده‌گاته 50 هه‌زار به‌رمیل له رێژیمی ئێران ده‌کڕێت.
مه‌زنترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سریلانکا که ته‌نیا بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی سووکی ئێران دروست کراوه، له دوای ته‌حریمه‌کانی بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئورووپاوه، سریلانکا له دانی پاره له‌هه‌مبه‌ر نه‌وتی ئێران تووشی کێشه بووه.
ک/مـــــــــیدیا


