هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، سه‌ردانی ئێران ده‌کات و بـڕیاره له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی رێژیمی ئێران وتووێژ و دانووسان بکات.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی فارسی، یۆکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، وێـڕای راگه‌یاندنی سه‌ردانی شانێکی پایه‌به‌رزی ئه‌و ئاژانسه بۆ ئێران، خوازیاریی "هاوکاریی کاریگه‌ر"ی لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ پشکێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوه‌ی کردووه.
ئامانۆ گوتوویه‌تی: هه‌وڵه‌کانی پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له‌مه‌ڕ دڵنیا بوون له ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، به هۆی هاوکاری نه‌کردنی ئه‌و رێژیمه، تووشی کێشه ببوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانس رایگه‌یاندووه، هه‌ندێ زانیارییمان هه‌یه که چالاکییه‌کانی رێژیمی ئێران له بواری به‌رهه‌مهێنانی "ته‌قینه‌وه‌ی ناو‌کی" نیشان ده‌دات.
هیرمه‌ن نێک ئێرتس، به‌رپرسی پێشکێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، سه‌رپه‌رستیی ئه‌و هه‌یئه‌ته ده‌کات.
ئه‌و هه‌یئه‌ته، بـڕیاره رۆژی شه‌ممه بچێته ئێران و له رۆژانی یه‌کشه‌ممه هه‌تا سێ‌شه‌ممه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی رێژیمی ئێران وتوویژ بکات.
رێژیمی ئێران به‌رنامه‌ی ناوکیی خۆی به ئاشتیخوازانه وه‌سف ده‌کات، به‌ڵام راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له مانگی نۆڤامبر، هه‌واڵی نیزامیی بوونی چالاکییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێرانی پشت‌ڕاست کردۆته‌وه.
ک/مــــــــــیدیا


