شاندێکی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "که‌یهان یووسفی" سکرتێری گشتی، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵاتیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی 6ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی شاندێکی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "که‌یهان یووسفی"، سکرتێری گشتیی ئه‌و رێکخراوه، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵاتی کرد و له‌لایه‌ن شاندێک به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "کیاره‌ش شاسواری"، به‌رپرسی ئه‌و رێکخراوه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پرسی خوێندکارانی کورد و بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له ئێران و کوردستان، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و هۆکاری لاوازیی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له چه‌ند مانگی رابردوویان خسته به‌ر شرۆڤه و لێکدانه‌وه.
هه‌ر دوو لایه‌ن له درێژه‌ای باس و لێکدانه‌وه‌کانیاندا له‌سه‌ر گرتنی سمینارێکی هاوبه‌ش، سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیم، له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا رێککه‌وتن و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ر دوو رێکخراو، له‌سه‌ر پێویستیی پشتیوانی له ته‌حریمێکی چالاک کۆک بوون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له هێز و وزه‌ی مرۆیی و ئاکادێمیکیی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری به‌گشتی و خوێندکارانی کورد به‌تایبه‌تی هاوڕا بوون.
شاندی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له به‌ڕێزان، که‌یهان یووسفی، گوڵاڵه که‌مانگه‌ر، هه‌ژار ره‌حیمی، سه‌ربه‌ست ئورمیه، ره‌حمان ئه‌میری و سه‌لام ئیسماعیل‌پوور و شاندی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات له به‌ڕێزان کیاره‌ش شاسواری، کۆماس شه‌هبازی، جه‌مشید به‌هرامی، فواد محه‌ممه‌دی و ئیدریس مه‌ریوانی پێکهاتبوون.
سەرچاوە. ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی تەواوی وێنەکان ئێرە کلیک بکە.

