ئه‌حمه‌دی‌نژاد بێ‌ده‌نگیی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زێده بوونی نرخی زێـڕ و دراو له بازاره‌کانی ئێران‌دا شکاند و حاشای له هه‌بوونی هه‌ر جۆره کێشه‌یه‌ک له بازاره‌کانی ئێران‌دا کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی نرخی دراو و زێـڕی له بازاره‌کانی ئێران‌دا وه‌درۆ خستۆته‌وه، به‌ڵام ئاشکراشی کردووه، "له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ندێ هه‌ڵه رووی داوه".
ئه‌حمه‌دی نژاد، گرژی و ئاڵوزییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی نرخی زێــڕ و دراو له بازاره‌کانی ئێران ده‌داته پاڵ ژماره‌یه‌ک "ده‌ڵاڵ" و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێت: "هه‌ندێ هه‌ڵه رووی داوه که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵۆزییانه‌دا هه‌بووه".
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد هه‌تا ئێستا له‌هه‌مبه‌ر دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دراوه‌کانی دیکه‌ی جیهان و گرانیی زێـڕ بێ‌ده‌نگیی هه‌ڵبژارد‌بوو.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد وێـڕای وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی بارودۆخی بازاری زێـڕ و دراو له ئێران‌دا، گوتوویه‌تی: له ئابووریی ئێران‌دا "هیچ کێشه‌یه‌ک" بوونی نییه.
له‌م دواییانه‌دا نرخی دراو و زێـڕ له بازاره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانێکی به‌رچاو به‌ره‌وڕوو بووه و له‌م نێوانه‌شدا ته‌حریم و گوشاری زێده‌تر بارودۆخی ناله‌باری ئێرانی چه‌ند قات کردووه.
ک/مـــــــــیدیا


