گوشاره جیهانییه‌کان و دابه‌زینی توندی نرخی دراو بۆته هۆی نیگه‌رانیی خه‌ڵک و پێداویستیی ژیان پاشه‌که‌وت ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، خه‌ڵکی شاری کامیاران هه‌ر وه‌ک باقی شاره‌کانی ئێران وێڕای نیگه‌رانی له بارودۆخی ئابووریی وڵات، ده‌ستیان به کڕێن و پاشه‌که‌وت کردنی رۆن، شه‌کر، برینج و ... هتدیان کردووه.
ئه‌و نیگه‌رانییه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که زێده بوونی گوشاره ئابوورییه‌کان و توندوتۆڵ‌تر بوونی قه‌یرانه‌کان، خه‌ڵکی تووشی قات و قـڕی کردووه.
هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران بۆته هۆی زێده بوونی گرفت‌گه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک دزینی ماشێن له شاره‌كانی کوردستان و هتد.
ئه‌م که‌ش و دۆخه ته‌نیا تایبه‌ت به کوردستان نییه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێکڕای ناوچه و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش داناوه.
ک/مــــــــــیدیا


