رێژیمی ئێران له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و له‌مه‌ڕ به‌شداری پێکردنی خه‌ڵکدا، میکانیزمی جۆراوجۆر وه‌ک
توندوتۆڵ‌تر کردنی هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و گوشاری زێده‌تر بۆ سه‌ر خوێندکاران، له پێش گرتووه.
حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و دژبه‌ری رێژیمی ئێران و ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌ی دیکه‌ی ئێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیمی ئێران به هۆی نادێموکراتیک بوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه، داوایان له خه‌ڵک کردووه به‌شداریی له‌و هه‌ڵبژاردنانه نه‌که‌ن ده‌نگی ره‌وایی به‌و رێژیمه نه‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دروست کردنی که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تی و ترس و تۆقاندن، به زۆره‌ملێ خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شدار بکه‌ن.
له شاره‌کانی کوردستان هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیم به‌رده‌وام سنووری تاکه‌که‌سیی هاووڵاتییان ده‌به‌زێنن و به بێ مۆڵه‌ت ده‌چنه نێو ماڵی هاووڵاتییان و ده‌ستبه‌سه‌ر ماهواره‌کانیاندا ده‌گرن.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران له گه‌ڵاڵه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و پشکنینی ماڵی خه‌ڵک، له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان و تووڕه‌یی خه‌ڵک له مه‌ئمووری ژن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه، رێژیمی ئێران له زانکۆکان له هه‌وڵی ناساندنی چالاکانی خوێندکاری دایه.
رێژیم ئیسلامیی ئێران که‌سانێکی به ناو "خوێندکار" له نێو زانکۆکان جێگیر کردووه و که زانیارییه‌کانی پێوه‌ندیدار به که‌ش و دۆخی نێوخۆی زانکۆکان و شێوه‌ی تێڕوانین و چالاکیی خوێندکاران، کۆ بکه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێک که له زاری خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستانه‌وه به ده‌ستی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا گه‌یشتووه، خه‌ڵک هیچ گرینگییه‌ک به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران ناده‌ن و هیچ پێشوازییه‌کی لێ ناکه‌ن.
ک/مـــــــــیدیا


