بهبۆنهی 66مین ساڵڕۆژی دامهزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی ئهندامانی حدک ئێران له کوردستاندا درێژهی ههیه.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به ماڵپهڕی کوردستان میدیا، ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکرات له شاو و ناوچه جۆراوچۆرهکانی کوردستان بهردهوامه که راپۆرتی بهشێک لهو چالاکییانه بهم شێوهیه:
سەقز:
رۆڵە چاو نەترسەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەمیشە خۆڕاگری سەقز دەستیان داوە بە چالاکیی جۆراوجۆری تەبلیغی بە نووسینی دروشم و تراکتی پێوەندیدار بەم رۆژە رێز و ئەمەگداریی خۆیان بۆ رێبازەکەی کۆمار دووپات کردەوە، ئەو شوێنانە کە کاری تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
مزگەوتی جامێعە، مزگەوتی حاج شێخ سماعیل، شەقامی ساحلی، بلواری بانە، دەوروبەری دادگای کۆن، گەڕەکی کانی گەرمکاو، تەپی ماڵان، چەمی مەڵقەرەنی، گەڕەکی بەردبـڕان، سەرپلی هەوایی، سەرپلی ئولی خان، پارکی شار، پارکی مەولەوی، شەقامی ئازادی، شەقامی شاناز، مەیدانی هەڵۆ، گەڕەکی سەرقەبران، گەڕەکی ساڵح ئاوا، گەڕەکی شاناز، دەوروبەری سیلوو، سەرپردی قارهوا، دەوروبەری دوخانیاتی کۆن، سەرپردی گەورە، ترمیناڵی حەماڵ ئاوا، گەڕەکی شەریف ئاوا، گەڕەکەکانی حەماڵ ئاوای سەرێ و خوارێ، سەرپردی قەوەح، هەموو کوچە و کۆڵانەکانی قەوەح، زۆربەی نەخۆشخانەکان، شەقام و کۆڵانەکانی دوکتورەکان، بازاری شێخ، مەیدانی میوە فرۆشەکان، مەیدانی دەست فرۆشەکان و زۆربەری هەرەزۆری مەدرەسەکانی شار.
سنە:
ئەندام و لایەنگرە تێکۆشەر و ماندوونەناسەکانی حیزب و گەل لە شاری سنە لەسەر کێوی "ئارەنان" ئاگری پیرۆزی 2ی رێبەندانیان کردەوە و بە هەڵپەڕکێ و شادی رێزیان لەم رۆژە نەتەوەییە گرت.
شنۆ:
ئاواییهکانی گوندهوێڵه، چهشمه گۆل، کانیخانله، جبریلاوی، سهوجه، پرداوێ، سهر رێگای شنۆ ــ نهغهده
نهغهده:
له گوندهکانی جاشێران و حهڵبێ به سهدان تراکت و وێنهی حیزبی بڵاو کرانهوه.
ک/مــــــــیدیا


