باراک ئۆباما، سه‌رکۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له لێدوانێکی خۆیدا له کۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌دا، گوتوویه‌تی، رێژیمی سووریه له رووخان نزیک بۆته‌وه و
دونیاش ئه‌وه ده‌زانێ که دیکتاتۆر ناتوانێ له جیهاندا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له ئاخاوتنێکدا له‌هه‌مبه‌ر کۆنگرێسی ئه‌مریکا، رایگه‌یاند: "رێژیمی سووریه نامێنێ و بۆ ئه‌و رێژیمه‌ش ده‌ركه‌وتووه که ناتوانێ درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات".
ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی له ئاڵوگۆڕه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌ربـڕی و گوتی: شه‌پۆلی ئاڵوگۆڕه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقادا پێشی پێ ناگیردرێت، له توونسه‌وه هه‌تا قاهیره و له سه‌نعاوه هه‌تا ترابلۆس.
نابراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که نازانێت كۆتایی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چ کاتێکه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگریی کرده‌وه که پاڵپشتیی سیاسه‌تێک ده‌کات که "بناغه‌ی دێموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی به‌هێز بکات".
ک/مــــــــــیدیا


