رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له راپۆرته‌که‌ی خۆیاندا له ئازادیی به‌یان ده‌دوێن و ده‌ڵێن: "ئێران له نێوان 178 وڵاتی جیهاندا به هۆی شۆپاندن و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی رۆژنامه‌ڤانان پله‌ی 175 به‌ده‌ست هێناوه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له ساڵی 2011ی زایینی له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌واڵنێرانی و رۆژنامه‌نووسان زیندان، رفێندرا‌و یان ئه‌شکه‌نجه کراون.
رێژیمه پاوانخوازه‌کان خوازیاری کونترۆڵی ژیانی هاووڵاتییانن و به‌گشتی چاودێریی راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان به مافی ره‌وای خۆیان ده‌زانن.
ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله که به‌شێک له‌و راپۆرته‌ی بڵاو کردۆته‌وه، نووسیویه‌تی: ساڵی 2011 رابوونی خه‌ڵکی چه‌ند وڵاتێکی به خۆیه‌وه بینی. رێژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به توندوتیژی و هۆڤانییه‌ته‌وه وڵام ده‌ده‌نه‌وه. وێبلاگ‌نووسه‌کان و به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت زێده‌تر له جاران مه‌ترسیی ئه‌شکه‌نجه و ئازار دان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ده‌کات. له هه‌لومه‌رجێکدا که رۆژنامه‌نووسه به ئه‌زموونه‌کان، یان هه‌واڵنێره بیانییه‌کان موڵه‌تی چالاکییان وه‌رنه‌گرتووه، چالاکانی جیهانی ئینتێرنێت توانیان له کاروباری هه‌واڵنێریدا و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا تووشی سزای توند بوون.
بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ توندوتیژیی له‌راده به‌ده‌ر به‌ره‌وڕوو بوو و قوربانیی زۆری له‌و پێناوه‌دا به‌خشی. رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور هیوادارن هه‌وڵه‌کان، ئاکامی باشی له‌مه‌ڕ به‌ره‌و پێش چوونی دێموکراسی له‌و ناوچانه‌دا به دواوه بێت. روون و ئاشکرایه که دێموکراسی له هه‌موو شوێنێکدا به یازادیی به‌یان بناگه‌ی خۆی داناوه و له هه‌ر جێگایه‌ک ئازادیی به‌یان چوارچێوه‌دار بکرێ دێموکراسیش مانای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌مساڵ وڵاتانی ئێریتره، تورکمه‌نستان و کوره‌ی باکوور له ریزه‌کانی بنه‌وه‌ی خشته دان و ته‌نیا ئه‌و سێ وڵاته بارودۆخیان له ئێران خراپتره.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، دیکاتۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و وڵاتانه که‌مترین به‌یه‌خێک بۆ مافی مه‌ده‌نیی هاووڵاتییان دانانێن. له ئاستێکی نزیکتر له‌و وڵاتانه، وڵاتانی سووریه، ئێتران و چین ئازادیی به‌یان له‌وپه‌ڕی خراپی دایه.
ک/مــــــــیدیا


