چالاکیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شار و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 4ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب له کوردستان به‌ڕێوه‌چوو که به‌م شێوه‌یه:
ورمێ :
له شاری ورمێی مه‌ڵبه‌ندی خه‌بات و تێــكۆشان، ئه‌ڤیندارانی رێبازی شه‌هیدان و وه‌فادارانی كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه له هه‌ڵمه‌تێكی ته‌بلیغیدا كۆچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی حیزبی رازانده‌وه. رۆڵه چاونه‌ترسه‌كانی حیزبی دێموكرات له شاری ورمێ ئه‌و شوێنانه‌یان به دروشمی حیزبی رازانده‌وه:
شه‌هره‌كی ئیسار، 20میتری یه‌كه‌م، كووی 3، 4 و 13، قوتابخانه‌ی ئیسار، شه‌هره‌كی وه‌لی عه‌سر، ده‌وروبه‌ری ماڵه سازمانییه‌كان، شه‌هره‌كی سپاه، کووی 2، 8، 11 و 19، شه‌هره‌كی گره‌جۆ، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی كچانه، كۆڵانه‌كانی شه‌هره‌كی کوشتارگا و ئیسلام ئاباد.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ده‌شتی ورمێ و به‌تایبه‌تی له پشتی گوندی راژان ئاگرێكی گه‌وره به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان و په‌یمان نوێ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان هه‌ڵكرا.
مهاباد:
له شاری پێته‌ختی مێژوویی كۆماری كوردستان، رۆڵه‌كانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یادی كۆماری مهابادیان به‌رز راگرت.
مەلا جامی، شارەداری، چوارڕێیانی ئازادی، چوارڕێیانی مەولەوی، مەحموودكان، فەرهەنگیان، فرمانداری، تەپەی قازی، مەزاری پێشەوا، فەلەكەی ساعەت، باغی شایگان، پشتەپ بەری مەدرەسە و پشتەپ بەرشیلان.
ناوچەی هەوشار:
له ناوچه‌ی هه‌وشاری وه‌فادار به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ڤیندارانی راستینی كۆمار، بۆ جارێكی دیكه ئه‌و هه‌رێمه‌یان به وێنه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری ده‌وڵه‌تی كوردی رازانده‌وه. به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكیی رۆڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
ساین قەڵا: دەوروبەری ترمیناڵی د. قاسملوو، دەوروبەری زانکووی پەیام نوور.
تیكاب: دەوروبەری پۆستی بازرسی، دەروازەی شار لە رۆژئاواوە و گوندەكانی قسقۆپی، تۆمراغاج، ئاغاجەری، قزڵ قەبـڕ، گۆزەبڵاغ، سێ‌ڕێیانی سفاخانە.
جادەی تیكاب ـ ساین قەڵا، پردی قۆزلووی هەوشار، گوڕستانی قۆزلووی هەوشار و هەروەها لە بەشێک لە چیا سەركێشەكانی شاری هەوشار ئاگری پیرۆزی رێبەندان كرایەوە.
مەریوان:
ئەندامان و دڵسۆزانی هه‌میشه‌یی حیزب لە شارۆچكەی كانی دینار بە نووسینی دروشم و بڵاوكردنەوەی تراكتی پێوەەندیدار بەم رۆژەوە رێزیان لە 66مین ساڵڤەگەڕی كۆماری كوردستان گرت ئەو شوێنانە كه كاری تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
فەلەكەی شۆرا، نێو شارۆچكەی كانی دینار، مزگەوتی جامێعە و ئەندامانی حیزب بە ناردنی "اس.م.اس" بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە پیرۆزبایی 2ی رێبەندانیان لێ كردن، پێویست بە گوتنە كە رۆڵە چاونەترسەكانی حیزب لە فەلەكەی شۆرا ئاڵای كوردستانیان بە دیواری فەلەكەوە كێشاوە.
ئەندامانی حیزب لە گوندی "دێ بنیا"لە ناوچەی بەرپلەی ساراڵی مەریوان چالاكیی تەبلیغیی بەرینیان لە قوتابخانە، خانەی بێهداشت و لقی نەوتی گوند، بەڕێوە بردووە كە بووە هۆی هوێنی كەیف خۆشی و دڵگەرمی خەڵكی گوندەكە.
ک/مــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکانی ڕێوڕەسمەکە، تکایە ئێرە کلیک بکە.


