له حاڵێکدا ژماره‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تییه‌کانی ئێران توانای دابین کردنی بوودجه‌ی ده‌وا و ده‌رمانیان نییه و به‌ره‌و داخران ده‌چن که کۆمیته‌ی ئیمدادی له که‌رتی غه‌زه خه‌ریکی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "سه‌لامه‌ت نیووز" و له زاری وته‌بێژی کومیسیۆنی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان، به هۆی زیاد بوونی هه‌ڵگره‌کانی وزه، نرخی ده‌وا و ده‌رمانه‌کان، نرخی که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ... هتد، نه‌خۆشخانه‌کان وه‌ڵامده‌ری پێداویستی و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک نین و له ئه‌گه‌ری پاڵپشتی نه‌کردنی رێژیمی ئێران، تووشی هه‌ره‌سهێنانی ماڵی ده‌بن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌واڵده‌ریی "مێهر"، له زاری جێگری هاوئاهه‌نگ کردنی کاروباری نێوده‌وڵه‌تیی کۆمیته‌ی ئیمداد رایگه‌یاندووه: نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له که‌رتی غه‌زه دروست کراوه، به‌شێک له‌و بینایه وه‌کوو کلینیک که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت. هه‌روه‌ها وتی، جگه له‌وه‌ش یارمه‌تییه‌کان بۆ که‌رتی غه‌زه درێژه‌ی ده‌بێت و کاروانێکی هه‌ڵگری پێداویستیی به نرخی 150 هه‌زار دولار له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی ئیمداد له به‌نده‌ری لازیقیه‌ی سووریه‌وه ده‌نێردرێته غه‌زه.
ک/مــــــــــیدیا


