![]()
به‌بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندانی، ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوڕه‌سمێک لە شاری لەندەنی رۆژهەڵاتی کانادا به‌ڕێووه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان، بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، ٦٦مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، رێوڕەسمێک لەلایەن کۆمیتەی حدک ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا و بە هاوکاریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بنەماڵەکانیان، نوێنەری لایەن و رێکخراوە ئێرانی و کوردستانییه‌کان، لە رێکەوتی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٠ی هەتاوی لە شاری لەندەنی رۆژهه‌ڵاتی کانادا بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" لەلایەن کۆڕی سروودی لاوان و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد.
پاش بەخێرهاتنی بەشداربووان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان"سدیق ئیبراهیمی" و "کەژاڵ محەممەدی" پێشکەشکارانی به‌رنامه، په‌یامی کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ رۆژهه‌ڵاتی کانادا، له‌لایه‌ن "تاهیر ده‌رویژه"وه به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، پێشکه‌ش کرا.
دواتر هه‌رکام له نوێنه‌رانی رێکخراو و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێرانی و کوردستان، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان پێشکه‌ش کرد:
ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ کوردیش کۆمیوونیتی لە شاری لەندەنی رۆژهه‌ڵاتی کانادا
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان "شەهرووز"، "گەلاوێژ محەممەدی" و "ئومید رەحمانی" و بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.
ک/مـــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکانی ڕێوڕەسمەکە، تکایە ئێرە کلیک بکە.


