رێوڕه‌سمی جێژنی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ناوه‌ندی 1ی کوردستان به به‌شداریی به‌ڕێز "تاهیر که‌سیلی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدک ئێران و کادر و پێشمه‌رگه و
بنه‌ماڵه‌کانیان و ژماره‌یه‌ک میوان له هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 4ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له ناوه‌ندی 1ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی ساتێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی رێبه‌ر، قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌نی ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر په‌یامی ناوه‌ندی 1ی کوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "تاهیر که‌سیلی"، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌رپرسی ناوه‌نی 1ی کوردستان، پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرا.
سروودێک له ژێر ناوی "ره‌مزی هه‌رمانم"، که له‌لایه‌ن کوڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه ئاماده کرابوو، خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌خشانێک له ژێر ناوی "دیتنی ئاڵا" له‌لایه‌ن "جوان ره‌حمانی"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان له ناوه‌ندی 1ی کوردستان له‌لایه‌ن "ئه‌ژین شێخی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا هه‌ڵبه‌ستێک به ناوی "هه‌ر ده‌م پـڕین له یادی کۆرپه‌له‌ی هیوا" له‌لایه‌ن خاتوو "زارا عه‌زیزی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له‌وحی رێزلێنان به‌و ژنانه‌ی که زیاتر له 20 ساڵه له ریزه‌کانی تێکۆشان دان، له‌لایه‌ن "مسته‌فا پیرانی" ئه‌ندامی ناوه‌ند، پێشه‌کشیان کرا.
هه‌روه‌ها برووسکه‌ی پیرۆزبایی ته‌شکیلاتی ئاشکرای کۆمیته‌ی سلێمانی، کۆمیته‌ی قوشته‌په و به‌شێک له ئه‌ندامانی بنه‌سڵاوه سه‌ربه کۆمیته‌ی هه‌ولێر، پێشه‌کش به رێوڕه‌سمی ناوه‌ندی 1ی کوردستان کرا.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان "غوڵام فاتحی" و "فریاد دروودی" و به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکانی ڕێوڕەسمەکە، تکایە ئێرە کلیک بکە.


