بە بۆنەی جێژنی 2ی رێبەندان 66مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان، لەلایەن كۆمیتەی حدك ئێران لە وڵاتی دانمارك بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی 1ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی 66مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان بە بەشداریی سەدان كەس لە كوردانی دانیشتووی ئالبوورگی باكووری دانمارك لەلایەن كۆمیتەی حدك ئێران لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
كۆمەڵێك پەیام و برووسكەی پیرۆزبایی بە دەستی رێورەسمەكە گەیشتبوون كە لەلایەن نوێنەرەكانیانەوه خوێندرانەوە:
ــ كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە لایەن هاوڕێ شەیدا ساڵح زادە
ــ كۆمیتەی هاوكاریی كورد و كوردستانییەكان لە دانمارك، لەلایەن "بارزان بابان"
ــ یەكیەتییەكانی لاوان و ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لەلایەن "نەشمیل ئیسماعیلی"
ــ ماڵی كورد لە ئالبۆرگ، لەلایەن "ئەمیر پاڵانی"
ــ كۆمەڵەی زانستە تەندروستییەكان، لەلایەن "هیمداد حوسێن"
ــ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، لەلایەن "حامید عەبدوڵڵا"
ــ كۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی كوردستان (جاپك) لەلایەن "فرووغ كەلەشی"
ــ كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی نەتەوەكانی ئێران لە دانمارك، لەلایەن "ئەمین عەبدی"
ــ ناوەندی چاك، لەلایەن خاتوو "قومری ساڵح زادە"
دواتر برووسكەی پیرۆزبایی كۆمیتەی حیزبی كومۆنیستی ئێران لە ئالبوورگ لەلایەن پێشكەشكارانی رێوڕەسمەكەوە خوێندرایەوە.
پاشان پارچە هەڵبەستێك لەلایەن "ئەبووبەكر ئیسماعیلی" بەو بۆنەوە خوێندرایەوە و دواتر گرووپی هەڵپەڕكێی "كانی" چەند تابلۆ هەڵپەڕكێیان پێشكەش كرد.
سروودێك لە ژێر ناوی "ئافەرین قازی محەممەد" لەلایەن گرووپی ناوبراوەوە پێشكەش كرا.
رێوڕەسمەكە بە گۆرانیی هونەرمەندان "ئازاد جەمیل" و "سیرووس پاڵانی" و شایی و هەڵپەڕكێی هونەرمەندان كۆتایی پێهات.
ك/مـــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکانی ڕێوڕەسمەکە، تکایە ئێرە کلیک بکە.


