خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و نیشتمانپه‌روه‌ر و مامۆستایان و قوتابیان!
ئه‌م ساڵ له کاتێکدا ساڵڤه‌گه‌ڕی 2ی رێبه‌ندان و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان جێژن ده‌گرین كه جیهان به گشتی له ململانێ و گۆڕان
دایه و شه‌پۆلی ئازادیخوازیی گه‌لانی زۆر لێكراوی جیهان رۆژ به رۆژ زیاتر به ترۆپكی سه‌ركه‌وتن نزیک ده‌بنه‌وه. له وڵاتی ئێمه، كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له هه‌ر كاتێک له مێژووی خۆیدا به هۆی سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێرانه‌ی خۆیان تووشی كێشه‌ی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هاتووه و رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. هه‌ر بۆیه هاوكاری و هاوئاهه‌نگیمان زۆرتر له جاران پێویست و ته‌نیا زامنی سه‌ركه‌وتنمانه.
ئێمه وه‌ک یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت قوتابیان و مامۆستایانی نه‌به‌ز ده‌كه‌ین و هیوادارین رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ببێته هه‌وێنی یه‌كگرتووی زیاتر و هاوهه‌ڵوێستی زۆرتر بۆ گه‌یشتن به ئاوات و خه‌ونه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
پیرۆز بێت دووی رێبه‌ندان
به‌رده‌وام بێت رێگای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌ل و وڵات
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
2ی رێبه‌ندانی 2711 كوردی


