به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین كۆماری كوردی به ده‌ست پێشه‌وای بلیمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌ندامان، لایه‌نگران و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان به هه‌ر
به شێوه‌یه‌ک كه بۆیان ده‌كرێت رێز له یاد و بیره‌وریی ئه‌م رۆژه پیرۆزه ده‌گرن و له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان په‌یمانی وه‌فاداری نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌وڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، راپۆرتی به‌شێک له‌و شار و ناوچانه‌ی كه شه‌وی 1 له‌سه‌ر 2ی رێبه‌ندان چالاكی تێكۆشه‌رانی دێموکرات تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
مه‌ریوان:
له شاری مه‌ریوان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی دوو شه‌وی رابردوودا چالاكی به‌رفراوانی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه برد.
به‌شێك له‌و شۆێنانه كه به دروشمی حیزبی رازێندرانه‌وه بریتین له:
نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیم، دارسێرانی 3، گه‌ڕكی مزگه‌وتی عومه‌ر، دارسێرانی 2، داسێرانی 1، گه‌ڕه‌كی ته‌كیه، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عایشه، هونه‌رستانی قودس.
له شارۆچكه‌ی "نێ"ی حه‌ماسه خۆڵقێن ئه‌ڤیندارانی چاو نه‌ترسی كۆماری كوردستان، رۆڵه ئازاكانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌ره‌ڕای زه‌خت و گۆشاری له راده‌به‌ده‌ری هێزه‌كانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كه ته‌واوی ئه‌م گونده‌یان به هێزی جاش و به‌كرێگیراو له ژێر چاوه‌دێری گرتبوو، دیسانیش نه‌یانتوانی پێش به ئیراده‌ی پۆڵایینی لاوانی شۆڕشگێری ئه‌و گونده بگرن و لاوانی چاونه‌ترسی گوندی نێ به‌ره‌و پیری 2ی رێبه‌ندان چوون و کووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و گونده‌یان به تراكت و وێنه‌ی حیزبی رازانده‌وه.
راپۆرتی به‌شێك له‌م شۆێنانه كه چالاكی ته‌بلیغی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
فه‌له‌كه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو، گه‌ڕه‌كی به‌ر ئاوایی، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی جامیعه، ده‌وروبه‌ری قه‌سابیه‌كان، گه‌ڕه‌كی كانی گه‌زنه، ده‌وروبه‌ری شۆعبه‌ی نه‌وت، ده‌وروبه‌ری نانواخانه‌ی ئه‌مین ئه‌رژه‌نگ، ده‌وروبه‌ری سۆپر ماركێتی میراجی.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی "نێ" ئه‌ندامانی حیزب شه‌وی 2ی رێبه‌ندان له‌سه‌ر شاخی شه‌ڕگا‌و شاخی پشت مه‌نبه‌عی ئاوی گوند دوو ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان هه‌ڵدایه‌وه كه ئه‌م كاره‌ی تێكۆشه‌رانی دێموکرات له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵكی ناوچه به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر شه‌وی 2ی رێبه‌ندان بۆ 5مین جار له هه‌موو كووچه و كۆڵانه‌كانی شارۆچكه‌ی نێ چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چوو كە بریتین لە: مەدرەسەی راهنمایی و ابتدایی، مزگەوتی سحابی جابانی كوردی، فەلەكەی دوكتور قاسملوو، مەدرەسەی حەزرەتی زێنەب، موخابراتی ئاوایی، قەسابی سوورێن و بۆ جارێكی دیكه به دۆژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌لماندییان كه خه‌باتی رۆڵه‌كانی كورد هه‌تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له گونده‌كانی نژمار، هه‌رسین، هۆیه، ئه‌وێهه‌نگ، نجێ، رێخه‌ڵان، چۆڕ و نه‌نه چالاکی به‌رینی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چوو.
سه‌رهوویه:
شه‌وی 2ی رێبه‌ندان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئاوایی سه‌رهوویه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستیان داوه‌ته كاری ته‌بلیغی و کووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و گونده‌یان به وێنه‌ی 2ی رێبه‌ندان رازانده‌وه. به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی تێكۆشه‌رانی ئازادیی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وت، تابلۆی ئاگاهی، ده‌وروبه‌ری گوند، قوتابخانه‌ی راهنمایی شه‌هید دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، ماڵی بێهداشت.
جێگای باسه ئه‌و كاره بۆ به هۆی تۆڕه‌یی هێزه‌كانی رێژیم و رۆژی دواتر چه‌ند به‌كرێگیراوێكی رێژیم ده‌ستیان به كۆ كردنه‌وه دروشم له نێو ئاوایی‌دا كرد.
سنه:
له شاری سنه‌ی خۆێناوی دیسان بۆ چه‌نده‌مین جار چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغیی تێكۆشه‌رانی دێموكرات به‌ڕێوه چوو. شه‌وی 2 له سه‌ر 3ی رێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ رێزگرتن له 2ی رێبه‌ندان ساڵـڕۆژی كۆماری كوردستانی چالاكی ته‌بلیغیان له نێو شاری سنه‌دا ئه‌نجام داوه له گه‌ره‌كه‌كانی پشتی مزگه‌وتی قۆپی به‌هاران، سێ رێیانی ته‌ختی و ده‌وروبه‌ری، گه‌ڕكی فه‌ره‌ح و ده‌وروبه‌ری، ویلا شار، 17ی به‌هاران" دروشمی پیرۆزبایی 2ی رێبه‌ندان نوسراوه.
له گوندی هه‌میشه دێموكرات په‌روه‌ری نییه‌ر له‌سه‌ر به‌ردی پیره زه‌یتون به‌رانبه‌ر گوند ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا و تراكت و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌م رۆژه له نێو خه‌ڵكدا بڵاو كرایه‌وه و هه‌روه‌ها له گوندی مێراو، ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵكرا و دروشمی تایبه‌ت به 2ی رێبه‌ندان له‌م گونده بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاوایی "نه‌نه‌ڵه"ی سه‌ر به شاری سنه چالاكی به‌رینی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چووه.
هه‌وشار:
له ناوچه‌ی هه‌وشاری دێموكرات په‌روه‌ر، درێژه‌ده‌رانی كۆماری كوردستان جارێكی دیكه شار و گونده‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌یان به وێنه و تراكتی حیزبی رازانده‌وه. به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
ساین قه‌ڵا، پاركی لاوان، گه‌ڕه‌كی كوشتارگاه و ده‌وروبه‌ری، شه‌قامی سه‌هه‌ند، شه‌قامی شه‌هریار، گونده‌كانی ساروجه‌ی كۆن، ساروجه‌ی گه‌وره، قوزڵوو، گه‌راو و یه‌نگیجه.
سه‌قز:
له شاری سه‌ردارانی فه‌یزۆڵڵا به‌گی، ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزب، شه‌وی 1 له‌سه‌ر 2ی رێبه‌ندان له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌ماڵئاوای سه‌روو و خواروو، كه‌ریم ئاوا، سیلۆ و به‌ردبران به شێوه‌ی به‌ربڵاو تراكت و وێنه‌ی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبیان بڵاو كرده‌وه.
شارۆچكه‌ی ساحیب: به بۆنه‌ی 66مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان شه‌وی 1ی رێبه‌ندان ئه‌ندامانی حیزب به نووسینی دروشم و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتی حیزبی له‌م شوینانه‌ی خواره‌وه چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه بردووه بلواری به ناو ئیمام، دبیرستانی كچانه و كورانه، بانكی كه‌شاوه‌رزی، ئامووزش و په‌روه‌رش، شاره‌داری و به‌خشداری و هه‌روه‌ها له سه‌ر ته‌په‌ی كونه‌ورچ كه ده‌روانێته سه‌ر شارۆچكه‌ی ساحێب ئاڵاێكی گه‌وه‌ره‌ی كوردستان هه‌ڵدرابوو كه بووه هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
پاوه:
له شاری پاوه شه‌وی 2ی رێبه‌ندان رۆڵه به جه‌رگ و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه چالاكی ته‌بلیغاتیان به‌ڕێوه برد:
ترمیناڵی نه‌وسوود و نۆدشه، سێ رێیانی شه‌وه‌ڵخێ، گوندی نجار، پشت گوندی نووریاو، سه‌ر رێگای پاوه ــ نه‌وسوود، گوندی وڕا، به‌نداوی داریان، جاده‌ی وڕا ــ نۆدشه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م چالاكیانه بوونه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی و شادیی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كه هه‌موو ساڵێک یادی كۆماره جوانه مه‌رگه‌كه‌ی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنن.
نه‌وسوو:
شه‌وی 1 له سه‌ر 2ی رێبه‌ندان، ئاڵاهه‌ڵگرانی كۆماری كوردستان له شاری نه‌وسوودی دێموكرات په‌روه‌ر به شێوه‌یه‌كی چـڕ و پـڕ ده‌ستیان داوه‌ته چالاكی به‌رینی ته‌بلیغی و ئه‌و شاره‌یان به دروشمی 2ی رێبه‌ندان رازانده‌وه. به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه چوون بریتین له:
حه‌وزه لاره، بازارچه‌ی مه‌رزی، گه‌ڕه‌كی به‌خشداری، مڵه سه‌روا، پاركی مڵه‌سه‌روا، پۆمپی به‌نزین، ترمیناڵی پاوه و نه‌وسوود، سێ رێیانی ته‌شار، ساڵۆنی وه‌رزشی، جاده‌ی پاوه ــ نه‌وسوود، تابلۆكانی سه‌ر جاده به‌گشتیی.
پیرانشار:
قوتابخانەكانی كچانەی 22ی به‌همه‌ن، كوڕانەی مەحموود قادری، كچانەی مەعرووف، سەدووقی، ئاوایی دربكە، گەپڵەسەن، لاوێن، ركاوێ، كارخانەی قەندی پیرانشار.
سه‌رده‌شت:
له شاری سه‌رده‌شتی خۆڕاگر تێكۆشه‌رانی دێموکرات به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه کووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشم و وێنه‌ی حیزبی رازانده‌وه و به كرده‌وه به‌ڵێنی وه‌فاداری و درێژه‌دان به رێگای شه‌هیدانی كوردستانیان دا.
به‌شێک له‌و شۆێنانه كه له شاری سه‌رده‌شت چالاكی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
گه‌ڕه‌كه‌كانی پشت فه‌رمانداری، نیزه‌رۆ، ئازادگان، كوشتارگای قه‌دیم.
بۆكان:
له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له بووكی مۆكریان یادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان به‌رز راگیرا.
له شاری بۆكان تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی كوردستان به چالاكی به‌رینی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه برد.
به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی تێكۆشه‌رانی دێموکرات تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
چۆمی مه‌جید خانی بۆكان و مهاباد:
گونده‌كانی: عه‌سكه‌ر ئاوا، شیناوێ، گامێشگۆڵی، قه‌ڵای عه‌لک كۆ، برایم ئاوا، مۆشیر ئاوا، گۆێگجه‌لی، كانی كووزه‌ڵه، سێ رێیانی حاجی له‌ک، ئاتابڵاغی، قه‌ره‌گۆل، سه‌رچنار، سه‌وزی، خه‌تایی، دێ مه‌لا، قه‌باغكه‌ندی، ئاغڵیان، حاجی حه‌سه‌ن له شامات، پیرۆلی باغی، سێ رێیانی حۆسێن مامه، سێ رێیانی قارنجه، رێگای قه‌ڵای ره‌سووڵه سیت.
شایانی باسە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب و گەڵ لە بەرزاییەكانی "قەرەوڵ خانە" لە ناوچەی "ئەحمەدی كۆر" سەربە شارستانی بۆكان ئاگری 2ی رێبەندان كرایەوە كە لە هەموو گوندەكانی دەوروبەر وەک داشبەند، هەباس ئاوا، دەشتەپە، ئەمیرئاوا، تاراوا، ناچیت و بەشێک لە شاری بۆكان ده‌ردره‌ۆشایەوە.
مهاباد:
له شاری مهابادی پێته‌ختی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان، یادی كۆماری ئاواته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رز و پیرۆز راگیرا و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری مهاباد به جۆشێكی تایبه‌تی ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز راگرت.
به‌شێک له كۆڵان و کووچه‌كانی شاری مه‌هاباد كه چالاكی تێكۆشه‌رانی دێموکراتی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
كووی زیبا، پردی غه‌فوور، بازارچه‌ی ئه‌سغه‌ری، بازارچه‌ی نوور، ترمیناڵ و ده‌وروبه‌ری، پۆمپی گاز، تاناكۆرا، باغی سیسه، مه‌لا جامی، شه‌هره‌كی پشتی پاسگا، ته‌په‌ی قازی، سێ ئاشان، پردی تازه، سێ رێیانی ته‌په، خه‌وتنگه‌ی فه‌جر، شارۆچكه‌ی گۆێگ ته‌په.
هه‌روه‌ها تێكۆشه‌رانی دێموکرات له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا له نێو هه‌موو ئه‌و ماشێنانه‌ی كه بۆ سه‌ردان هاتبوونه شاری مه‌هاباد وێنه و تراكتی حیزبی‌یان بڵاو كرده‌وه.
لە ئاوایی دەریازی سەربە شاری مەهاباد بە بۆنەی 2ی رێبەندان ئەندامانی حیزب بە نووسینی دروشم و بڵاوكردنەوەی تراكت، رێزیان لە 2ی رێبەندان 66مین ساڵـڕۆژی كۆماری كوردستان گرت.
نه‌غه‌ده:
له شاری نه‌غه‌ده تێكۆشه‌رانی رێگای سه‌ربه‌ستی كوردستان، له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده بۆ جارێكی دیكه چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه برد. به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی ته‌بلیغی بۆ چه‌نده‌مین جار تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
گونده‌كانی:حه‌ڵبێ، كۆێكان، وه‌زنێ، كه‌رێزه و قه‌ڵاتان.
شنۆ:
له شاری شنۆی دڵسۆز، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌م شاره، شه‌وی رابردوو واته شه‌وی 1ی رێبه‌ندن زیاتر له 3500 كورته نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌ڕێ كردووه و پیرۆزبایی 2ی رێبه‌ندانیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه.
ورمێ:
له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ورمێ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات له ماوه‌ی رابردوودا بۆ چه‌نده‌مین جار چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد و به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر رێزیان له ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی كوردستان له شاری مهاباد گرت.
سەڵماس:
رۆڵە چاونەترسەكانی حیزبی دێموكرات لە كارێكی بێ‌وێنەدا بە دانانی پوستێر و تراكتی پێوەندیدار بە 2ی رێبەندان لەگەڵ شێرێنی لە ناو بەستەدا لەنێو ماڵەكانی ئەم دەڤەرەدا بە بەربڵاوی بڵاوكرایەوە و بووە هۆی خوشحاڵی خەڵک. هێندێک لەو شوێنانە بریتین لە: حەوتەوان، مەلحەم، ئیسلام ئاباد.
ناوچه‌ی دۆڵ:
شەوی شەممە لە سەر یەک‌شەممە رێکەوتی ٢١ لە سەر ٢٢ مانگ، بە بۆنه‌ی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ئاڵای کوردستان لە ئاواییەکانی بەردەکەشک، قامشلوو، زێوە و نەناس لە ناوچەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ هەڵدرا و بوو بە هۆی خۆشحالی خەڵکی ناوچەکە.
گه‌لی قاسملوو:
له ناوچه‌ی گه‌لی قاسملووی سه‌ر به شاری ورمێ تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری، ئه‌ڤیندارانی كۆماری كوردستان ئاگرێكی گه‌وره‌یان له به‌رزایی هێلانه هه‌ڵۆ له پشتی گوندی به‌ڕۆژ هه‌ڵكرد و پاشان ده‌ستیان به ته‌قه‌ی خۆشی كرد.
ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان، تکایە ئێرە کلیک بکە.


