رێوڕه‌سمی 66مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، به به‌شداریی زیاتر له 300 که‌س له کوردانی دانیشتووی ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی رێکخراو و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی 1ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئامریکا، بە هاوکاری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ رێزگرتن له ٦٦مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، بە بەشداری پتر لە ٣٠٠ کەس کوردستانیانی نیشتەجێی ئه‌مریکا رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
پاش ناساندنی ریزبه‌ندی به‌رنامه‌کان له‌لایه‌ن پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، رێوڕه‌سمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی حدک ئێران ـ ئه‌مریکا له‌لایه‌ن به‌ڕێز "جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا زاده" به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب خوێندرایه‌وه.
دواتر خاتوو "شه‌رمین مه‌حموودی" به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی پێشکه‌ش کرد.
له بــڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌ڕێز "حوسێن شێوه‌سه‌ڵی" پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، په‌خشانێکی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی به ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوون که له‌لایه‌ن پێسکه‌شکارانی به‌رنامه‌که‌وه خوێندرانه‌وه.
ــ نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
ــ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ــ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ
ــ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ــ پارتی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستانی تورکیه (BDP)
ــ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ــ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ــ پارتی ئازادیی کوردستان
ــ رێکخراوی ما‌فی مرۆڤی کورد له ئه‌مریکا
ــ کۆمەڵەی ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان شه‌هرزوور، خالید و عه‌دنان گووده‌رزی و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێێ به‌شداران کۆتایی پێهات.
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان، تکایە ئێرە کلیک بکە.
ک/مــــــــــیدیا


