به‌بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوڕه‌سمێک له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک ئێران، به به‌شداریی به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی
حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی رێبه‌ری، کادر، پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حدک ئێرانه‌وه و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ زێر گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" په‌یامی خۆیان به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان پێشکه‌ش به به‌شداربوانی رێوڕه‌سمه‌که کرد.
به‌ڕێزیان له وته‌کانیاندا ئه‌مجاره به جیاوازییه‌وه له‌سه‌ر کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وت و ئه‌زموونه‌کانی کۆماری کرد و به‌ڕێزیان گوتیان: كۆماری كوردستان دەرخەری ناخ و خەیاڵی تاكی كورد بوو. تاكێک كە دەیهەوێ بڵێ كە منیش وەک ئەوانیتر كەرامەتێكم هەیە كە دەمهەوێ بیپارێزم. تاكێک كە كیانێكی هەیە و داوای سەروەریی ئەو كیانە دەكات، تاكێک كە پابەندی ئەخلاق و بەها مرۆڤایەتیەكانە و هیوای دابـڕانی مرۆڤەكان بە ناوی ئایدۆلۆژی و میتافیزیكەوە ناكات، بەپێچەوانە داوای پێكەوە ژیان، ئاشتی و دێموكراسی دەكات.
دواتر سروودێک له ژێر ناوی "ره‌مزی هه‌رمانم" له‌لایه‌ن کوڕی هونه‌ریی حدک ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا خاتوو "رۆژین به‌هرامی" په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی خوێنده‌وه.
دواتر کۆمه‌ڵێک برووسکه‌ی پیرۆزبایی به ده‌ستی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوون که له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌کانه‌وه خوێندرانه‌وه:
ــ مه‌ڵبه‌ندی 14ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له کۆیه
ــ لێژنه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان ناوچه‌ی کۆیه
ــ یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان لقی کۆیه
ــ حیزبی سوسیالیستی کوردستان قه‌زای کۆیه
ــ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی کۆیه
ــ پارتی پارێزگارانی کوردستان کۆیه
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان، ئه‌حمه‌د رێباری و فه‌تاح سه‌بزرواری و به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران، کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان، تکایە ئێرە کلیک بکە.


