رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، له‌لایه‌ن هه‌ر دوو یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ــ عێراق، له شاری هه‌وڵێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی 1ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی لە هۆڵی شادی بارەگای ناوەندی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان بە بەشداری به‌ڕێز "حەسەن شەرەفی" جێگری سكرتێری گشتیی حدک ئێران و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتی و روشنبیرانی هەر چوار پارچەی كوردستان رێوڕەسمی 2ی رێبەندان 66مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
بەرێز حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌و بۆنه‌وه چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشكەش کرد.
به‌ڕێزیان لە وتەكانیدا ئاماژەی بە دامەزرانی حیزبی دێموكرات لەسەر بنەما تەشكیلاتییەكانی كۆمەڵەی "ژ – ک" و چۆنیەتیی دامەزرانی كۆماری كوردستان له‌لایه‌ن حیزبی دێموكرات و پێشوا قازی محه‌ممه‌د كرد. بەڕێز شەرەفی لە درێژەی وتەكانیدا بارودۆخی ئەو كاتی كوردستان و دەسكەوتەكانی كۆماری بە وردی شی كردووە و له بواره‌کانی سیاسیی، كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هه‌روه‌ها سیاسەت و هەڵوێستە نیشتمانییەكانی كۆماری كوردستانی لێكدایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەكەدا سروودێک لە ژێر ناوی "كۆمار" لەلایەن كۆڕی هونەریی حیزبه‌وه پێشكەش كرا.
پاشان لەلایەن بەڕێز "ئومید خۆشناو" سكرتێری یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان پەیامی ئەو رێكخراوە خوێندرایەوە.
بەرێز "ئەبو سابیر" بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی سیاسیی كوردی سووریه پەیامی كۆمیتەی هەرێمی كوردستانی ئەو ئەنجومەنەی خوێندەوە.
دواتر لەلایەن هونه‌رمه‌نی لاو "فریاد دروودی"یه‌وه گۆرانییەک پێشكەش كرا.
بەڕێز "فواد خاكی بەیگی" سكرتێری گشتیی یەكیەتیی لاوان، پەیامی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی پێشكەش كرد.
دوایین بەشی رێورەسمەكە شێعرێک له ژێر ناوی "2ی رێبه‌ندان" لەلایەن خاتوو "گوڵباخ بەهرامی"یه‌وه خوێندرایەوە.
كۆمەلێک پەیام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه هاتبوون كە لەلایەن "ئیدریس هورموزی" پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌وه خوێندرانه‌وه:
1. لقی 2ی پارتی دێموكراتی كوردستان
2. مەڵبەندی 3ی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان
3. مەكتبی سیاسیی بزووتنەوەی دێموكراتی كوردستان
4. یەكیەتیی شۆڕشگێرانی كوردستان
5. رێكخراوی لاوانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
6. سەنتەری رۆشنبیریی پایتەخت
ک/مــــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان، تکایە ئێرە کلیک بکە.


