سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی که سه‌رمایه‌ی خۆیان له کانادا داده‌نێن و له‌و رێگایه‌وه ده‌خوازن مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوون له‌و وڵاته وه‌ربگرن، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی کاناداوه ته‌حریم کراون.
به‌پێی راپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تیی کانادا، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌و که‌سانه که ده‌خوازن به سه‌رمایه‌دانان له وڵاتی کانادا مۆڵه‌تی نێشته‌جێ بوون به ده‌ست بێنن ته‌حریم ده‌کات.
وڵاتی کانادا له ساڵی رابردوودا له دژی رێژیمی ئێران به مه‌به‌ستی گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه، ته‌حریمه‌کانی جێبه‌جێ کردووه و تێکـڕای سه‌ودا و مامه‌ڵه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هێندێک له ناوه‌نده بازرگانی و بانکییه‌کانی راگرتووه.
ته‌حریمی به‌رفراوانی ئابووری له‌لایه‌ن کاناداوه له‌سه‌ر رێژیمی ئێران بۆته هۆی ئه‌وه که پێوه‌ندیی ئه‌و که‌سانه که ده‌خوازن بۆ کاسبی و سه‌رمایه‌داری مافی په‌نابه‌ری له‌و وڵاته وه‌ربگرن، ناڕوون بمێنێته‌وه.
ک/مــــــــیدیا


