Home هه‌واڵه‌کان په‌یامی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 2ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان

په‌یامی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 2ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان

YZAKIهاونیشتمانانی بەرێز و كوردستانیانی هێژا، بە بۆنەی 2ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەسەر دەستی پێشەوا و هاوبیرانی، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی

سەرجەم كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و كوردستانی رۆژهەڵاتی خۆشەویست دەكەین، هەروەها پیرۆزبایی تایبەتی خۆمان ئاراستەی "میراتگرانی بەرحەقی قازی و كۆماری كوردستان واتە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین كە ئەم رۆژەمان لەو هەلومەرجە هەستیار و حەساسەی ئێستادا بۆ بكات بە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی و دەرچون لەژێر هەموو نابەرانبەری و ناعەداڵەتییە كۆمەڵایەتییەكان. كۆماری كوردستان لە كاتێكدا هاتە ئاراوە كە خەفەقان و نابەرانبەری كۆمەڵایەتیی وڵاتی لەژێر هەیمەنە و سێبەری قورسی پاشایەتیدا تەنیبوو، بە جۆرێكی وەها كە هەموو دەنگەكان لە گەروودا كپ دەكران و رەنگەكان لەبەر چاو نەدەگیران. بەتایبەت ماشێنی سەركوت لە كوردستانی بەڵا لێدراودا بە میكانیزم و پلانی دارێژراو لە بەرژەوەندی تاقمێكی هەلپەرست كەوتبووە كایەوە و هەر چەشنە بیرێكی ئازاد و هەڵبرینی دەنگی ناڕەزایەتی بە تاوان دادەنرا. هه‌تا ئیستاش ئەم پیلانە شوومەی نەیارانمان هەروا بەردەوامە و رۆژ بە رۆژیش لە هەڵكشاندایە، بەو جیاوازییه‌وه‌ كە مخابن حاكمانی ئێستای وڵاتەكەمان لەژێر ناوی پیرۆزی ئیسلام بوونەتە سەرچاوەی هەموو چەوسانەوە و ستەم كاری و زایە كردنی هەموو مافەكانی نەتەوەكەمان. گەر لە روانگەی ئایینیەوە سەیری كۆماری كوردستان بكەین بە حەق حەقانیەتی ئەم كۆمارەمان بۆ دەردەكەوێ، بەتایبەتی لەسەر دەستی پیاوێكی بە تەواو مانای میللی مەزهەبی وەک قازی محەممەدی نەمر، چونكە بەپێی هەموو بەڵگە ئایینی و پرەنسیپە دینییەكان وا پێویست بوو كە كۆمارێكی ئەوتۆ بەدی بێت بۆ ئەوەی رێگر بێت لە چەوسانەوەی زیاتری كۆمەڵایەتی و رێگە نەدان بە پاوانخوازی و دیكتاتۆری كە لەم بەستێنەشدا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ " كەسانێک هەن ستەمیان لێكراوە و داوای لابردنی ستەم ئەكەن رەخنەیان لەسەر نیە بەڵكو رەخنە و سزادان لەسەر كەسانی ستەم كار و ئەو كەسانەیە كە بە ناحەق زۆری لە خەڵک دەكەن كە لە دوارۆژیشدا عەزابی توندی خوا چاوەڕونیانە"
گەر لە دەلاقەی نەتەوەیی دەڕوانینە كۆمار دوبارە پێکهاتن و پێویستی هاتنە ئارای كۆماری كوردستان سەد چەندانە و بەڵكو دەگاتە رادەی واجب بوون بەتایبەتی لە كۆمەڵگای كوردەواری بە درێژای مێژوو لەژێر سەیتەرەی حاكمانی سەردەم لەو پەری چەوسانەوەدا بوون. تەنانەت كەوتونەتە بەر هێرشی نكۆڵی و حاشاكردن و بە ماڵی خۆمان رەوایان نەدیوین، دیسانەوەش ئەگەر لە روانگەی نەتەوەی و ئایینیەوە بڕاوانینە زەروورەتی پێكهاتنی ئەم كۆمارە كە ئەم دوو تەوەرە لە روانگەی ئێمەوە لێک جیا نین بۆمان ئاشكرا و روون دەبێ كە قازی و هاوبیرانی هەڵویستیان گرتووە بێ لەبەرچاوگرتنی هەموو خەتەرەكان و ترس لە هەر چەشنە فەوتان و مردنێک، بەوپەری ورەوە بۆ دەربازبوونی نەتەوەكەمان لەژێر چەپۆكی ئەو هەموو ستەم ‌و دادپەروەرییەوه‌ كۆماری كوردستان پێک دێنن. بە حەق دەبنە میسداقی فەرمودەی خوای مەزن كە دەفەرموێ "ئەی كەسانێک كە باوەرمەند بە ئایینن، تێبكۆشن لە رێگای سەقامگیر بوونی دادگەری و بەرانبەری. هەرچەندە ئەم هەوڵدانەتان بە زیانی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵ و كەسوكارتان كۆتای بێت، نەكەن لەم پێناوەدا سڵ بكەن و لابدەن چونكە بێ هەڵوێستیتان مایەی لە حەق لادانە و بەوەی دەشیكەن خوای پەروەردگار ئاگادارە". ئەم هەڵوێستە ژیرانە و بەجێیەش وای كردووە كە هەردەم ناو و یادی كۆمار و رێبازی تەژی لە گەورەی و پیرۆزی قازی ببێتە وانە و دەرسێک بۆ نەتەوە و وەچەی یەک لە دوای یەكی گەلەكەمان و ببێتە رێنیشاندەری رێگەی بەختەوەری نەتەوەیی. بە هەموو پێوەرەكانی ئاینیش دەبنە سەرقافڵەی شەهیدانی گەل و جێگای رێزی پەروەرینمان. لە خودای گەور داواكارین جێگەیان بەهەشتی بەرین و رێبازیان هەروا پڕ رێبوار بێت.
وسلام و علیكم و رحمە الله

یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
2ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ