"جه‌عفه‌ر ئه‌فشاری"، خه‌ڵکی مه‌هاباد به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران به 5 ساڵ و "هادی حه‌سه‌نزاده" خه‌ڵکی بۆکان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی به 3 سال زیندانی مه‌حکووم کراون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، جه‌عفه‌ر (سوڵتان) ئه‌فشاری، که له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباده‌وه 5 ساڵ حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ئێستا له زیندانی ورمێ ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی تێپه‌ڕ ده‌کات.
ناوبراو که نزیکه‌ی یه‌ک ساڵه له زیندان دایه به تۆمه‌تی هاوکاریی یه‌کێک له حیزبی کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی ئێران تۆمه‌تبار کراوه.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه، هادی حه‌سه‌نزاده هاووڵاتیی بۆکانی به تۆمه‌تی چالاکی له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی سزای 3 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش به دانانی بارمته له زیندان ئازاد کرابوو.
ک/مـــــــــیدیا


