له به‌ره‌به‌ری 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، چالاكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک ئێران له شار و ناوچه‌كانی كوردستان به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامانی حیزب به بڵاو كردنه‌وه‌ی سی دی، تراكت، پۆستێر، ناردنی اس ام اس، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و ... هتد رێز له یادی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌گرن.
راپۆرتی به‌شێک له‌و شار و گوندانه‌ی كه چالاكیی تێكۆشه‌رانی دێموكرات تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له:
بۆكان:
كوشتارگا، كۆڵانه‌كانی شه‌قایق، كۆڵانه‌كانی یاس، سێ‌ڕێیانی خاوه‌ران، مه‌یدانی جانبازان، شه‌قامی کارگر، كۆڵانه‌كانی پووشپه‌ری 1 و 2 و 3 و 4 و 5، كۆڵانه‌كانی سه‌رماوه‌زی 12 و 14، شه‌قامی دوکتور قاسملوو، ده‌وروبه‌ری ترمینال، عه‌لی ئاباد، ژماره‌یه‌ک له كۆڵانه‌كانی مه‌جبورئاوا، كۆڵانه‌كانی دیمه‌ن و چیمه‌ن، ده‌وروبه‌ری مه‌دره‌سه‌ی فێردۆسی و جامی، که‌لهۆر ئاوا، ده‌وربه‌ری ته‌ئمینی ئیجتماعی و دادگا، قۆتابخانه‌ی به‌ناو شه‌هید مۆفه‌تیح، كۆڵانه‌كانی شه‌هره‌کی فه‌رهه‌نگیان.
سه‌قز:
گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌ماڵ ئاوای سه‌ر و خواروو، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كانی حاجی محه‌ممه‌دی، نێعمه‌تی، حه‌زره‌تی عه‌لی، ئه‌مین، فارۆق، حاجی ئه‌رجمه‌ند، بیلالی حه‌به‌شی، مه‌دره‌سه‌كانی 7ی تیر، عێفه‌ت، سه‌لاح ا‌لدین ئه‌یووبی، حاجی محه‌ممه‌د ساڵح ستوودهس، هونه‌رستانی كارودانش، گه‌ڕه‌كی تازه ئاوا، ترمیناڵی سه‌قز ــ تاران، زانكۆی په‌یام نوور، زانكۆی ئازاد، ده‌بیرستانی به نێو شه‌هید ئاوینی، ناوه‌ندی ئیسلامی، شه‌هره‌كی دانیشگا، گه‌ڕه‌كی قه‌وخ، مه‌یدانی مۆكریان.
ک/مـــــــــیدیا
بۆ بینینی باقی وێنەکان تکایە ئێرە کلیک بکە.


