"لێئۆن پانه تا" وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی: "هێزی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ هه‌ر جۆره گرژی و ئاڵۆزییه‌ک که له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه دێته
ئاراوه، ئاماده‌ی به‌رگری و وه‌ڵام دانه‌وه‌یه".
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا، پانه تا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له کونفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا، گوتوویه‌تی: "ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده هێزی نیزامیی و ناوی شه‌ڕکه‌ر له که‌نداوی فارس‌دا هه‌یه که وه‌ڵامی هه‌رجۆره تێکهه‌ڵچوونێک له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران‌دا بداته‌وه".
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌م دواییانه‌دا ناوێکی فـڕۆکه‌هه‌ڵگری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوێکی هاورێی ئه‌و ناوه، ناردۆته که‌نداوی فارس و ئاماده‌یی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی رێژیمی ئێران ده‌ربـڕیوه.
ک/مـــــــــیدیا


