به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا له شاری قه‌ڵادزێ، رێکه‌وتی 28ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی به‌بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب و کادر و پێشمه‌گه و دانیشتوانی قه‌ڵادزێ له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌سپێکی رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی کوردستان به تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆمار ده‌ستی پێ‌کرد.
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێک له‌لایه‌ن "جه‌نگیر سیگارچی"یه‌وه، به‌ڕێز "محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.
محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری له وته‌کانیدا وێـڕای ئاماژه به دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان، گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان پاش رووخانی کۆماری کوردستانیش مه‌یدانی خه‌باتی به‌ر نه‌داوه و به لێهاتووییه‌وه له قۆناخه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ئێران، رۆڵی پێشه‌نگی و پێشڕه‌ویی خۆی نیشان داوه. ئه‌م وه‌فاداری و به‌رخۆدانه‌ی حیزبی دێموکرات ئیلهامگیره له وه‌فاداریی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد و درێژه‌دان به رێبازی پڕ له سه‌روه‌ریی قازی محه‌ممه‌د و ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌و کۆماره.
دواتر سروودێک له ژێر ناوی "سپێده" که له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش کرا .
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "که‌یهان یووسفی" سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ رێوڕه‌سمه‌که نێردرابوون، نێوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که په‌یامی پیرۆزباییان ناردبوو بریتین له:
ــ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان لقی قه‌ڵادزێ
ــ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌کۆی پشده‌ر
ــ کۆمیته‌کانی ته‌شکیلاتی ئاشکرای حدک ئێران له رانیه، سۆران و قه‌ڵادزێ
ــ سه‌نته‌ری ئازادی گه‌نجانی قه‌ڵادزێ
له کۆتایی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین گۆرانیی فولکلۆر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان "جه‌لال شریت" و "فه‌تاح سه‌بزه‌واری"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ک/مــــــــــیدیا














