یه‌کیه‌تیی ئورووپا سه‌باره‌ت به سه‌رکوت کردنی ناڕازییانی سووریه له‌لایه‌ن رێژیمی ئه‌و وڵاته‌وه ته‌حریمه‌کان له‌سه‌ر رێژیمی دیمه‌شق توند و تۆڵ‌تر ده‌کات.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا رێککه‌وتووه هه‌تا گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی سووریه په‌ره پێ بدات و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه 22 که‌سی دیکه‌ش به هۆی سه‌رکوتی ناڕازییانی رێژیمی به‌عس، چوونه نێو لیستی ته‌حریمه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه.
جگه له‌م 22 که‌سه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا گه‌مارۆی به‌سه‌ر 8 شیرکه‌ت و رێکخراوی رێژیمی سووریه‌دا سه‌پاندووه.
یه‌کیه‌تیی ئورووپا هوشداریی دابوو ئه‌گه‌ر رێژیمی سووریه ده‌ست له سه‌کوتی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌گرێت، تووشی ته‌حریمی جیدیی ئه‌و یه‌کیه‌تییه ده‌بیته‌وه.
ک/مــــــــــیدیا


