به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 24ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، بۆ رێز گرتن له 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، له دوورگه‌ی "شێله‌ند"ی دانمارک، سیمینارێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران له‌و وڵاته به به‌شداریی هێز و لایه‌نه کوردییه‌کان و کوردانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و سمیناره بۆ هه‌رکام له به‌ڕیزان "مه‌حمود ده‌شتی" ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ریی حیزب و "سه‌عید سوڵتان‌پوور" به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له دانمارک پێک هێنرابوو. له‌و سمیناره‌دا باسێک له‌سه‌ر دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار، رۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و حیزبی دێموکرات له دامه‌زرانی کۆمار‌دا، هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران، کوردستان و ناوچه، سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر رووداوه‌کانی ناوچه، ئێران و کوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕیزانی نێوبراوان پێشکه‌ش کرا و دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌شدار بووانیان دایه‌وه.
ک/مــــــــیدیا


