هاووڵاتییه‌کی بۆکانی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی رێژیمی ئێران له شاری مه‌هاباد به زیندان مه‌حکووم کرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی موکریان، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی رێژیمی ئێران له مه‌هاباد هاووڵاتییه‌ک به ناوی "یووسف ره‌حمانی‌پوور"، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیم و "چالاکی له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"، به 5 ساڵ زیندانی حوکم دراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه یووسف راحمانی‌پوور ماوه‌ی چوار ساڵه له زیندانی ئیسفه‌هان بووه و ئێستاش بۆ زیندانی ورمێ راگوێزراوه.
ک/مــــــــیدیا


