شاهزاده ترکی ئه‌لفه‌یسه‌ل وێڕای ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئێران رایگه‌یاندووه، زێده بوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌کان له ناوچه، ئاکام‌گه‌لێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی به دواوه ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعربییه، به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌کان، شاهزاده ترکی ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، له کۆنفڕانسی "ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی له وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری"، گوتوویه‌تی: "ئێمه تێکڕای ده‌ربڕینه‌کانی لێپرسراوانی رێژیمی ئێرانمان سه‌باره‌ت به داخستن و به‌زاندنی سنووری وڵاتانی جیران له زاری خۆیانه‌وه گوێ لێ بوو. ئه‌م کرده‌وانه رێژیم ده‌بێته هۆی زێده بوونی گرژی و ئاڵۆزیی ناوچه‌که و له‌وانه‌شه ئاکامی خراپی به دواوه بێت".
شاهزاده ترکی رایگه‌یاندووه، ئێمه له کێشه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران‌دا بێ‌لایه‌نی خۆمان راگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له ته‌ناهی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان ناچارمان ده‌کات تێکڕای رێکاره‌کان بۆ پاراستنی نیشتمان و ته‌ناهیی ناوچه‌که به کار بێنین.
به‌رپرسی پێشووی رێکخراوی ته‌ناهیی عه‌ره‌بستان رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیارنامه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ین نابێ رێژیمی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئێمه بکات و گرژی و ئاڵۆزییه‌کان له‌وه زێده‌تر بکات".
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له رێژیمی ئێران کردووه ده‌ست له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی که‌نداو و په‌ره‌پێدانی گرژییه‌کان وه‌رنه‌دات.
شاهزاده ترکی هۆشداریی داوه: "لێپرسراوانی رێژیمی ئێران ده‌بێ له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری خۆ ببوێرێت و له پێکهێنانی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کیی مه‌زهه‌بی و له ژێر پێنانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌ست هه‌ڵبگرێت".
ک/مــــــــیدیا


