کۆماری ئازه‌ربایجان، رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌هه‌مبه‌ر تیرۆریزمی سایبێریی ئه‌م دواییانه له دژی ئه‌و وڵاته به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
به‌گوێره سه‌رچاو هه‌واڵییه‌کانی ناوخۆی ئێران، رێکه‌وتی 26ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، ژماره‌یه‌ک ههکر، هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵپه‌ڕه دوڵهتییهکانی کۆماری ئازه‌ربایجان و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا دروشمی دژه ئیسراییل‌یان نووسیوه.
ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی رۆژئاوا بڵاو کراوه‌ته‌وه و لێپرسراوانی ئازه‌ری، رێژیمی ئێران به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه سایبێریانه ده‌زانن.
ک/مــــــــیدیا


