دوای ئه‌وه که کۆمه‌ڵگای جیهانی له وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوکیی ئه‌و وڵاته بێ‌هیوا بوون، رێگای گه‌مارۆی ئابوورییان له دژی ئێران به کار هێنا هه‌تا
ده‌ست له پیتاندنی ئۆران‌یۆم که به جاران دووپات کراوه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن بۆ سه‌ر ته‌ناهیی جیهانه، ده‌ست هه‌ڵبگرێت.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا، رووسیه رایگه‌یاندووه، هه‌ر جۆره بڕیارنامه‌یه‌ك له دژی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ڤێتۆ ده‌کرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیه رایگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره بڕیارنامه‌یه‌ك له دژی رێژیمی ئێران له مافی ڤێتۆی خۆمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
له درێژه‌دا ئه‌و لێپرسراوه‌ی ده‌وڵه‌تی رووسیه گوتوویه‌تی، هه‌ر جۆره هێرشێکی سه‌ربازی له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن رووسیه‌وه قه‌بووڵ ناکرێت. هه‌روه‌ها ره‌خنه له لێپرسراوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێت که باسی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ن.
رووسیه له‌مه‌ڕ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له ناوچه‌دا پاڵپشتیی رێژیمێکی وه‌ک ئێران و سووریه ده‌کات و هه‌تا ئێستاش چه‌ندین بـڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و ره‌وشی کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی ناڕازی له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه، ڤێتۆ کردووه.
ک/مـــــــــیدیا


