شاهۆ فهرازمهند ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، سهبارهت به ههڵبژاردهکانی خولی نۆیهمی مهجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێکی کوردتدا لهگهڵ
ئاژانسی ههواڵدهریی کوردپا، بۆچوونی حدک ئێرانی شرۆڤه داکات.
شاهۆ فهرازمهند له وهڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ههواڵدهری کوردپادا بهم شێوهیه دهدوێت:
"ئێمە تەنیا قەناعەت بە نووسراوە ناكەین و نابێ بكرێت و یەكێک لەو رێگایانەی كە حیزبی دێمۆكرات كاری بۆ دەكات روونكردنەوەی خەڵک و چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە لەسەر كردەوەكانی رێژیمی ئیسلامی و گرینگیی پرسی بایكوت كردن، و هەروەها ئاگادار كردنەوەی هاووڵاتیان لەگەڵ ئەو كێشە و تەنگەژەیەی كە ئەو رێژیمه لەگەڵی بەرەوروو بۆتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا ئەوە خەڵكن كە بڕیاری یەكلایی كردنەوەی بایكوتی ئەو هەڵبژاردنە دەدن. دیارە شكاندنی ئەو كەشە پڕ لە مەترسییەی كە كۆماری ئیسلامیی لە بەرەبەری هەڵبژاردندا خولقاندوویە زۆر گرینگە، بۆ وێنە دەبینین كە گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر راگەیەنەكان و بە شێوەیەكی بەرچاو چالاكییەكانیان بەرتەسک كراوەتەوە و بە بەردەوامی سەرقاڵی كۆكردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیانن و مەبەست لە باس كردنی ئەمانە ئەوەیە كە ئەو زەخت و گوشارانە تەنیا بە مەبەستی هەڵبژاردنە و دهیهەوێ ئامرازی پێوەندیی گشتیی بەرتەسک بكاتەوە.
حیزبی دێمۆكرات لەو پێوەندییەدا روونكردنەوەی زیاتری بۆ خەڵكی دەبێت. لەلایەكی دیكەوە ئەوە بۆ یەكەم جارە گوتاری تەحریم بەم چەشنە بەهێزە چ لە ئاستی ناوخویی و دەرەوەدا و شتێكی جێگای سرنج ئەوەیە كە ریفۆرم خوازان گوتاری خۆیان لەگەڵ حیزبە ئۆپوزیسیۆنەكان جیا كردۆتەوە و ئەوان وشەی "بەشداری ناكەین"یان هەڵبژاردووە و مەسەڵەی هەرە گرینگ ئەوەیە كە ئەوانیش هەر لەسەر ئەو هەڵوێستەی خۆیان سوور بن و دواتر یاری بە وشەكان نەكەن".
ک/مـــــــــیدیا


