سمیناری کۆمیتهی هاوکاری ئوپۆزسیۆنی ئێرانی له وڵاتی هولهند به بهشداریی ژمارهیهک له حیزب و رێکخراوه ئێرانی و کوردستانییهکان بهڕێوهچوو.
بهگوێرهی ههواڵی گهیشتوو به ماڵپهڕی کوردستان میدیا، رۆژی 24ی بهفرانباری 1390ی ههتاوی لە شاری "ئامستلفەین" لە وڵاتی هولەند، کۆمیتەی هاوکاری ئوپۆزسیۆنی ئێرانی سمینارێکیان بەڕێوە برد.
سمینار لەهەمبەر ئەستەم بوونی بارودۆخی ئێران، له دوو تەوەری گرینگ پێکهاتبوو، یەکەم: ئەگەری هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران و دووهەم هەڵبژاردنی خولی نۆیەمی مەجلیس، کە لەلایەن بەڕێوە بەری رێوڕەسمەکە "بێهزاد کەریمی" وەک پرسیار لە نوێنەرانی ئەحزابی دەیپرسی و هەریەک لە نوێنەران بیر و بۆچوون و هەلوێستی حیزبەکانیان بۆ بەشدار بوان شی دەکردەوە .
ئاکامی بـڕگەی یەکەم تهحریمی ههڵبژاردنهکانی رێژیم به تێکڕای دهنگی ئهحزابهوه بوو و هەروەها لەهەمبەر ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران هەموو حیزبەکان دژی هەر هێرشێک بوون بۆ سەر خاکی ئێران و بە ماڵ کاولکەریان لێکدایەوە.
نوێنەری حدک ئێران وێـڕای ئەوە کە سیاسەتی تەحریمی حیزبەکەی بۆ بەشدار بوان راگەیاند ئەوەشی پێوە لکاند کە تەحریم دەبێت ئەکتیڤ و چالاک بێت، بەو مانایە کە هەوڵ بدرێت هەرچی زیاتر کۆمەڵانی هەراوی خەڵک بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەو هەڵبژاردنە تەحریم بکەن ههتا دەستکەوتی باشی هەبێت.
بـڕگەی دووهەمی سمینارەکەدا نۆرەی پرسیار و وڵام بوو کە لەلایەن بەشدار بوانەوە هەندێ پرسیار لە نوێنەرانی ئەحزاب کران و لەلایەن نوێنەرانی ئەحزاب وهڵامیان درایەوە.
نوێنەرانی ئەحزابی بەشدار بوو بریتی بوون لە:
کمال ارس لە جبهەی ملی- ئورووپا
محمد اعڤمی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
فریدون ابراهیمی حزب تودە
بهروز خلیق سازمان فدائیان خلق ایران – اکپریت
محمد شافعی لە کۆمەلە
عهبوو کەریمی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ک/مـــــــــیدیا


