هێرشی هێزه‌کانی رێژیم له گوندێکی سه‌ربه ناوچه‌ی مه‌ریوان ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێده‌که‌وێته‌وه و له ئاکامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی رێژیم بریندار ده‌بن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 26ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی رێژیمی ئێران هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گوندی "نێ"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان و ده‌ست به‌سه‌ر 3 ده‌زگا له ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا ده‌گرن.
ئه‌و کرده‌وانه‌ی هێزه‌کانی رێژیم، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ی لێده‌که‌وێته‌وه و له‌ئاکامدا تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی رێژیم‌دا دێته ئاراوه و ژماره‌یه‌ک له‌و هێزانه بریندار و خه‌ڵک ده‌ست به‌سه‌ر ماشێنی هێزه‌کانی رێژیم‌دا ده‌گرن.
پاشان خه‌ڵک هێزه‌کانی رێژیم له‌و گونده وه‌ده‌ر ده‌نێن و ئه‌و ماشێنانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون خۆیان ده‌یانبه‌نه‌وه و راده‌ستی هێزه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه.
ک/مــــــــیدیا


