بان کی‌مۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد
له‌هه‌مبه‌ر ره‌وشی ئه‌و 10 مانگه‌ی سووریه، هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرێت.
ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه له "ئه‌بووزه‌بی" له ئاخاوتنه‌کانی خۆیدا داوای له ئه‌نجومه ئاسایش کرد که پێشگیری له ره‌وشی ناله‌باری وڵاتی سووریه بگرن.
وڵاتانی رۆژئاوایی به‌رده‌وام داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، که له پرسی سووریه‌دا ده‌ستێوه‌ردان بکات، به‌ڵام رووسیه و چین له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رۆژئاوادا دژایه‌تیی خۆیان پیشان داوه.
چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بیش وه‌کوو پێویست کاری خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه و له ئاکامدا وه‌به‌ر ره‌خنه‌ی توندی ناڕازییانی رێژیمی سووریه که‌وتوون. هه‌ر بۆیه ناڕازییانی سووریه، وڵاتانی رۆژئاوا و بان کی‌مۆن، خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی له پرسی سووریه دان.
ک/مــــــــیدیا


