یه‌ک رۆژ دوای هۆشداریی رێژیمی تاران بۆ وڵاتانی که‌نداو له‌مه‌ڕ داخرانی ته‌نگه‌ی هورموز، وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بستانی سعوودی گوتی، که ئه‌و وڵاته ده‌ست له جێ ده‌توانێ له رۆژێکدا 2 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی خۆی زیاد بکات.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا، عه‌لی نه‌عیمی وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بستانی سعوودی له وتووێژێکدا به ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ی گوتووه: "به‌رهه‌مهێنانی زیادیی نه‌وت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م هه‌لومه‌رجه و داخوازیی کڕیاره‌کانمان ده‌بێ. ئه‌وه ده‌بێنه بنه‌مای کاری ئێمه. ئێمه کارمان به‌وه نییه که چ که‌سێک به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راده‌گرێت، به‌ڵکوو کارمان به وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازیی کڕیاره‌کانمانه".
عه‌لی نه‌عیمی له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: "ئێمه به ئاسانی ده‌توانین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆمان هه‌تا 11 میلیۆن 800 هه‌زار به‌رمیل له چه‌ند رۆژێکدا زیاد بکه‌ین".
زیاد کردنی ئه‌م راده‌یه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه، له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی نه‌وتی گه‌مارۆ لێدراوی رێژیمی ئێرانه.
ک/مــــــــــیدیا


