به بۆنه‌ی 66مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین كۆماری نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ست رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له شاری مهاباد به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد قازی محه‌ممه‌د له
چه‌ند شاری كوردستان چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغیان به‌رێوه چوو.
جوانـڕۆ:
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری جوانـڕۆ به بۆنه‌ی یادی یه‌كه‌مین كۆماری نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی به‌بڵاو له نێو ئه‌و شاره‌دا چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه برد و بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ رۆحی پاكی شه‌هیدان و كۆمار په‌یمانی وه‌فادارییان نۆێ كرده‌وه و به‌لێنیان دا كه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان درێژه به خه‌بات و به‌رخۆدانی خۆیان بده‌ن.
سه‌قز:
له شاری سه‌قزی فه‌یزۆڵا به‌گی و له شاری سه‌ردارانی وه‌فادار به كۆماری كوردستان، درێژه‌ده‌رانی رێگای كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه سه‌لماندییان كه هه‌تا سه‌ر درێژه به خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی كۆمار ده‌ده‌ن.
له گه‌ره‌كی شه‌ریف ئاوای سه‌قز ئه‌ندامان حیزب به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌بڵاو چالاكی به‌رینی راگهیاندنییان به‌ڕێوه برد.
ک/مــــــــیدیا
بۆ بینینی وێنەکان ئێرە کلیک بکە


