دوو هاووڵاتیی مه‌هابادی به ناوه‌کانی عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌به‌ر به سێداره مه‌حکووم کران.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، دوو هاووڵاتیی مه‌هابادی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئه‌و شاره‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری ماوه‌ی یه‌ک ساڵه له زیندان دان و به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ر له رێگه‌ر کار و چالاکی بۆ حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئێسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دادگای مه‌هاباده‌وه به سێداره حوکم دراون.
ئه‌و حوکمه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 26ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی پێیان راگه‌یه‌ندراوه و ماوه‌ی 20 رۆژیان له‌مه‌ڕ ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی و تۆمار کردنی سکاڵا له‌هه‌مبه‌ر حوکمه‌که‌یان، مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه پارێزه‌ری حه‌بیب ئه‌فشاری رایگه‌یاندووه، بۆ حوکمی ده‌رکراوی ئه‌و دوو هاووڵاتییه مه‌هه‌بادییه ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
ک/مــــــــــیدیا


