کوره‌ی باشوور گه‌مارۆگه‌لێکی نوێ له دژی شیرکه‌ت و که‌سه گرێدراوه‌کانی رێژیمی ئێران جێبه‌جێ کردووه و له‌مه‌ڕ ئه‌نجام دانی سات و سه‌ودا ئیزنی بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته پێویسته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (VOA)، کوره‌ی باشوور گه‌مارۆگه‌لێکی نوێی به سه‌ر رێژیمی ئێران‌دا سه‌پاندووه.
وه‌زاره‌تی دارایی کوره‌ی باشوور رایگه‌یاندووه، 99ی شیرکه‌ت و 6 که‌سی دیکه‌ی ئێرانیی به لیستی ره‌شی خۆی زێده ده‌کات و شیرکه‌ته‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی هه‌ر جۆره سات و سه‌ودایه‌کی دراوی ده‌بێ سه‌ره‌تا له بانکی ناوه‌ندیی کوره‌ی باشوور ئیزن وه‌ربگرێت.
یه‌که‌مین جار له مانگی ره‌زبه‌ری 1389ی هه‌تاوی، کوره‌ی باشوور 102 شیرکه‌ت و 24 که‌سی خسته نێو لیستی گه‌مارۆکانه‌وه.
کوره‌ی باشوور یه‌کێک له وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
ک/مـــــــــیدیا


