له ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی سووریه‌دا هه‌تا ئێستا که 9 مانگی تێپه‌ڕ کردووه، 6 هه‌زار و 275 که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی رێژیمی
به‌عسی سووریه‌وه کوژراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی گشتیی شۆڕشی سووریه، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له درێژه‌ی 9 مانگی رابردوودا 6 هه‌زار و 275 که‌س له ناڕازییانی سووریی کوشتووه که له‌و ژماره‌یه‌دا 346 که‌سیان منداڵن.
شۆڕشی خه‌ڵکی سووریه له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی دیکتاتۆری ئه‌و وڵاته، له درێژه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی و له درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی وڵاتانی توونیس، میسر و لیبیدا ده‌ستی پێ‌کرد و به هۆی ملهۆڕیی به‌شار ئه‌سه‌د و سوور نه‌بوونی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌سه‌ر رزگار کردنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی سووریه، ئه‌و شۆڕشه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ک/مــــــــیدیا


