چالاکیی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌ی ئه‌مریکای باشوور ته‌نیا بۆ کاروباری ئابووری نییه و به گشتی ژماره‌ی 42 هه‌زار که‌س هێزی ئیتیلاعاتی له‌لایه‌ن
رێژیمی ئێرانه‌وه نێردراونه‌ته ئه‌و وڵاتانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی شه‌هرزاد نیووز، ماوه‌یه‌که له بڵاڤۆک و بڵاوکراوه‌کانی ئه‌مریکا و ئاخاوتنه‌کانی ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی کۆنگره و سنای ئه‌مریکا، سه‌باره‌ت به چالاکیی هێزه‌کانی قودسی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران له ئه‌مریکای لاتین و ئه‌مریکای باشوور لێدوان ده‌ده‌ن.
چوارچێوه‌ی چالاکیی هێزه ئیتیلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئێران ته‌نیا له بواری ئابووریدا نییه و به‌ڵکو له چوارچێوه‌ی چالاکیی ئه‌منیه‌تیی و ئیتیلاعاتیش تێپه‌ڕیوه.
له به‌شێک له وتووێژی چالاکێکی سیاسیی دانیشتووی ئه‌مریکا به‌ناوی "مه‌سعوود نوقره‌کار" له‌گه‌ڵ کا‌رمه‌ندێکی پێشووی ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێران‌دا هاتووه، "له ئاکامی ناردنی به‌رده‌وامی هێزی ئیتیلاعاتی و ئه‌منیه‌تیی رێژیمی ئێران بۆ وڵاته جۆراوجۆره‌کانی ئه‌مریکای باشوور، هه‌تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و هێزانه گه‌یشتۆته 42 هه‌زار که‌س و کۆمه‌ڵێک له ناوه‌نده عه‌مه‌لیاتییه‌کانی سپای قودس ــ که له چالاکییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کاندا به‌رپرسیاره ــ بۆ وڵاتانی بوولیوی و وێنزۆئێلا، راگوێزراون.
ک/مــــــــیدیا


