دوکتور مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامی پارلمانی عێراق سه‌ربه لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان، گوتوویه‌تی: "زیاد بوونی رۆڵی رێژیمی ئێران و تورکیه له
عێراق مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورده، چونکه ئه‌و وڵاتانه زیانیان بۆ کورد هه‌یه و هه‌تا ئێستاش مافی کوردیان نه‌داوه".
به گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر، دوکتور مه‌حموود عوسمان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگار بوونه‌وه و پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه‌ی زێده‌تری توركیه له عێراقدا، گوتوویه‌تی: به سرنج‌دان به‌وه‌ی که له عێراقدا هه‌ر دوو پێکهاته‌ی سونه و شیعه بوونی هه‌یه، ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستانی سعوودی و وڵاتانی که‌نداو رۆڵی تورکیه‌یان له ناوچه زیاتر کردووه و تورکیه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به‌گشتی رێبه‌رایه‌تیی پێکهاته‌ی سونه مه‌زهه‌ب له ناوچه‌که‌دا بکات و ئه‌و ده‌ستێوه‌دانانه‌ی رێژیمی ئێران و تورکیه‌ش له کاروباری ناوخۆی عێراق ململانێی نێوان دوو پێکهاته‌ی سونه و شیعه زیده‌تر ده‌کات.
هه‌ر له پێوه‌ندییه‌دا مه‌حموود عوسمان، رایگه‌یاندووه، دانی ده‌رفه‌تی رۆڵ گێڕان به تورکیه له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌مه‌ڕ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران و ته‌شه‌نه‌ی ئه‌و وڵاته له ناوخۆی عێراق، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان دایه.
به وته‌ی ناوبراو، لێپرسراوانی تورکیه به جۆرێک له‌سه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کانی عێراق ده‌دوێن که ده‌ڵێی قسه له‌سه‌ر ویلایه‌تی عوسمانی ده‌که‌ن.
ک/مــــــــیدیا


