بهبۆنهی 2ی رێبهندان ساڵڕۆژی دامهزراندنی کۆماری کوردستان، رێوڕهسمێک لهلایهن یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، بهڕێوهچوو.
رۆژی شەممە، رێكەوتی 24ی بەفرانباری 1390ی هەتاوی، لە هۆڵی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی بە بۆنەی دووی رێبەندان سمینارێک بە بەشداری پرۆفیسۆر "د. عیزەدین مستەفا رەسووڵ" كەسایەتی ناوداری نەتەوەكەمان و بەڕێز "كاوە بەهرامی" ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک ئێران، لەلایەن یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستانەوە بەڕێوە چوو.
سمینارەكە كە نوێنەری زۆربەی حیزب و رێكخراوە سیاسی و كۆمەڵگای مەدەنی و كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان بەشدار بوون بە خولەكێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و بە تایبەتی شەهیدانی كۆمار دەستی پێكرد، پاشان پەیامی هاوبەشی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان لەلایەن "جەلال رەوانگەرد" ئەندامی بەڕێوەبەریی یەكیەتیی لاوان پێشكەش كرا، دواتر لەلایەن بەڕێز "عەتا سەراوی" ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان پەیامی كومیسیۆنی شەهیدان و ئەنفال كراوەكان و كیمیاباران كراوەكانی ئەو ئەنجومەنە خوێندرایەوە.
دواتر لەلایەن "حیسام ئەحمەدی"، جێگری سکرتێری گشتیی یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوی ئەو حیزب و رێكخراوانە خوێندرایەوە كە پەیام و برووسکهی پیرۆزباییان بهو بۆنهوه بۆ سیمینارەكە ناردبوو، پەیامەكان بریتی بوون لە:
1. بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی مەڵبەندی یەكیەتی نیشتمانی لە سلێمانی
2. مەكتەبی پێوەندییە كوردستانییەكانی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان
3. نووسینگەی سلێمانی مەكتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
4. پارتی دێموكراتی پێشكەوتن خوازی كوردی سووریە
5. ئەنجومەنی سیاسی كوردی سووریە
6. كۆمیتەی چوارباخی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان
7. كۆمیتەی بەختیاریی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان
8. كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان
9. یەكیەتیی نابینایانی كوردستان
10. دەزگای رۆشنبیریی لقی چواری پارتی دێموكراتی كوردستان
11. فێدراسیۆنی كۆمەڵە و رێكخراوەكانی عیراق ـ كوردستان
12. رابوونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان
13. شۆرای پەنابەرانی سیاسیی رۆژهەڵات ـ سلێمانی
14. كومیتەكانی یەكیەتی لاوان لە باریكە و سلێمانی
15. كومیتەكانی حدك ئێران لە باریكە و سلێمانی
16. یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ باریكە
پاشان لە لایەن بەڕێزان "د. عیزەدین مستەفا رەسووڵ" و بهڕێز "كاوە بەهرامی"یەوە باسەكانی سمینار پێشكەش كران.
سەرەتا بەڕێز د.عیزەدین باسی لە چۆنیەتی دامەزرانی كۆمەڵەی ژ.ك و شکڵ گرتنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و دواتر دامەزرانی كۆمار كرد. پاشان لە سەر رۆڵ و شوێندانهریی درێژەدەرانی رێبازی پێشەوا و كۆمار و لە سەرووی هەموانەوە د.قاسملووی نەمر دوا. دواتر بەڕێز كاوە بەهرامی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی کوردستان باسی لە بارودۆخی ئەو كاتی ناوچەكە و دەور و رۆڵی هێزە نەتەوەیی و ناوچەییەكان لە سەر مەسەلەی كورد دوا و لە بەشێكی دیكەی باسەكەیدا ئاماژەی بە رۆڵ و كاریگەری پێشەوا قازی محەممەد لە پێكهێنانی كۆماری كوردستان و حیزبی دێموكرات و دەسكەوتەكانی كۆمار كرد.
لەو سمینارەدا هەیئەتێک لە هەردوو بەڕێوەبەریی رێكخراوی ئازادیی لاوان و یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێزان "هێمن عەمید" و "فوئاد خاكی بەیگی" سكرتێری هەردوو رێكخراو بەشدار بوون.
ک/مــــــــیدیا









