نرخی هێڵی هه‌ژاری له ئێران‌دا یه‌ک میلیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن به‌راورد کراوه که به‌م پێیه له‌سه‌دا 80 کرێکارانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، کارناسێکی پرسی کرێکاران رایگه‌یاندووه: زیاتر له سه‌دا 80ی کرێکارانی ئێرانی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
محه‌ممه‌د ره‌زا عیمادی کارناسی پرسی کرێکاران گوتوویه‌تی: به‌پێی نرخی هێڵی هه‌ژاری که یه‌ک میلیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن راگه‌یه‌نراوه، له‌سه‌دا 80ی کرێکارانی ئێران، لانی‌که‌می حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و ئه‌م کێشه‌یه بۆته هۆی زێده بوونی نرخی هه‌ژاری له نێو شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا.
ناوبراو نایه‌کسان بوونی ئیمکانات له ناوچه جۆراوجۆره‌کان به هۆکاری سه‌ره‌کیی زێده بوونی نرخی هه‌ژاری وه‌سف ده‌کات و له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه، پێش‌بینی ده‌کرێت هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵی هه‌تاوی نرخی هێڵی هه‌ژاری هه‌تا راده‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.
عیمادی له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: هاوکات به ئامانجدار کردنی یارانه‌کان و به هۆی زیاد بوونی نرخی سووته‌مه‌نی، یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنان تووشی قه‌یران بوون و هه‌تا ئێستاش ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکاران له بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌رکراون.
ک/مــــــــیدیا


