بان کی‌مۆن رێژیم ئێران له‌مه‌ڕ سه‌لماندنی ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی به به‌رپرسیار ده‌زانێت و هاوکات ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به ناڕه‌وا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
بان کی‌مۆن سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتوویه‌تی: رێژیمی ئێران ده‌بێ بسه‌لمێنێت که به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئاشتیخوازانه‌یه و به‌رپرسانی رێژیمی ئێران ده‌بێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بسه‌لمێنن.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له دوایین راپۆرتی خۆیدا نیگه‌رانیی خۆی له به‌رنامه‌ی ناوکییه گوماناوییه‌که‌ی رێژیمی ئێران راگه‌یاندبوو.
ئاژانس له‌و راپۆرته‌دا گوتبووی: ناتوانێ ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران ته‌ئیید بکات.
ئه‌سه‌د ره‌وایی نه‌ماوه
بان کی‌مۆن به رۆژنامه‌ی "الحیات"ی گوتووه: به‌شار ئه‌سه‌د ره‌وایی خۆی له‌ده‌ست داوه و ده‌بێ له کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵک واز بێنێت.
بان کی‌مۆن له سه‌ردانێک بۆ لوبنان به رۆژنامه‌ی "الحیات"ی گوتووه: بارودۆخی ئێستای سووریه کاریگه‌ریی مه‌ترسیداری بۆ سه‌قامگیریی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه.
ناڕازییانی سووریه له درێژه‌ی روودانی شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌پێی ئاماری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌تا ئێستا 5000 ناڕازی بوونه‌ته قوربانی، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ئاماره بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌لایه‌ن رێخکراوه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی سووریه 6000 که‌س راگه‌یه‌نراوه.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی جیهان وه‌ک ئه‌مریکا، تورکیه، فه‌ڕانسه و بریتانیا، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به ناڕه‌وا ده‌زانن و داوایان لێکردووه ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
ک/مــــــــیدیا


